چاوپێکەوتنی پاریزەران لەگەڵ پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا قەدەغەکرا

چاوپێکەوتنی پاریزەران لەگەڵ پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سادیە ئەسەر و سادق تۆپالئۆغلۆ کە دەستگیرکرابوون، قەدەغەکرا.

پۆلیسی تورک بەسەرماڵی پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سادیە ئەسەر و سادق تۆپالئۆغلۆدا گرتبوو و هەردووکیان دەستگیرکران. هەردوو ڕۆژنامەنووس تا ئێستا دەستبەسەرن.

ئەسەر و تۆپالئۆغلۆ لە بەڕێوەبەرایەتی تیم لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکراون و ڕیگە بە پاریزەران نەدرا سەردانیان بکەن. دادگای کۆماری ئەستەنبوڵ بڕیاریداوە تا ٢٤ کاتژمێر چاوپێکەوتنی پارێزەران قەدەغەبکرێت.

لەبارەی لێپرسینەوەش ڕاگەیەنرا، بڕیاری لێپرسینەوەی نهێنی دراوە.

لە کاتی سەرداگرتندا، سادیە ئەسەر لەسەر عەرز ڕاکێشراوە و سووکایەتی بە ئەندامانی خێزانەکەیان کراوە.

ف.ق