چەتەکەکانی داعش لە کەرکووک ودیالە هێرش دەکەنە سەرهاووڵاتیان

چەتەکانی داعش لە شاری کەرکووک ودیالە هێرشێکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەوهێرشانەدا ٤ کەس کوژران و٦کەسی دیکە برینداربوون.

 

چەتەکانی داعش کە چەند ڕۆژپێش هێرشیان کردە سەرناوچەی داقوق-ی کەرکووک و ٣ کەسیان ڕفاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەگوندی قەفتان-ی سەربەشارۆچکەی عەباسیە-ی کەرکووک هێرشیان کردەسەرماڵی پۆلیسێک.

چەتەکانی داعش کە ناوچەی کەرکووک، دیالە وخورماتوو جموجوڵەکانیان زۆرکردووە، چەند ڕۆژپێش هێرشیان کردەسەرناوچەی داقوق-ی کەرکووک و ٣ کەسیان ڕفاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەگوندی قەفتان-ی سەربەشارۆچکەی عەباسییە-ی کەرکووک هێرشیان کردەسەرماڵی پۆلیسێک. لە هێرشەکەدا پۆلیسەکە ودووبرای کوژران وهاووڵاتیەکی دیکەش بریندار بوو.

'لە دیالە مینێک تەقییەوە'

لە ناوچەی عەززوور کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی چەتەکانی داعش بە هێزەکانی حەشدی شەعبیدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و٥ ئەندامی دیکە بریندار بوون.

ک-ش