چله‌ی نی‌نا ئه‌حمه‌دی له ڤیه‌نا به‌ڕێوه‌چوو
له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا چله‌ی تێكۆشه‌ری كورد نی‌نا ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌چوو كه ١٣ی ئاداری ٢٠١٩ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا چله‌ی تێكۆشه‌ری كورد نی‌نا ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌چوو كه ١٣ی ئاداری ٢٠١٩ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
مه‌ڕاسیمی چله به خوله‌كێك ڕێزگرتن ده‌ستی پێكرد. دواتر ڕۆژنامه‌وان هالگار كارمه‌ندی ڕادیۆی «هیومان ئۆن ئایر» و هه‌ڤاڵی نی‌نا ئه‌حمه‌دی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو گوتی، «نی‌نا بوو به میوانی به‌رنامه‌كه‌م له ڕادیۆ. بۆچوونه‌كانی زۆر كاریگه‌ری له من كرد. نی‌نا ژنێكی زۆر زانا بوو. هه‌موو ژیانی خۆی له ڕێی ئازادیی ژن و به‌ها پیرۆزه‌كاندا تێپه‌ڕاند. كه‌سایه‌تیی نی‌نا زۆر جیاوازبوو. مرۆڤ ڕاستیی ژنی تێكۆشه‌ری له‌ودا ده‌بینی.»
دواتر ڕۆژنامه‌وان بونیاد جزیری قسه‌ی كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی نی‌نا كرد. هه‌روه‌ها سڵاوی هه‌موو خه‌باتكارانی مێدیای ئازادی به خانه‌واده‌ی نی‌نا و هه‌ڤاڵه‌كانی و گه‌لی كورد له نه‌مسا ڕاگه‌یاند.
جزیری گوتی، نی‌نا هه‌ڤاڵێكی كوردستانی بوو. هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی له دڵی خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. هه‌ر بۆیه ده‌بینین له مه‌ڕاسیمه‌كه‌یدا گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ن. گوتیشی، «نی‌نا ئه‌حمه‌دی هه‌تا دوایین ساته‌كانی ژیانی ده‌ستی له تێكۆشین و خزمه‌تی دۆزی كورد و كوردستان به‌رنه‌دا. ئه‌مه‌ش ڕاستیی كه‌سایه‌تیی ئه‌و ده‌رده‌خات.» بونیاد جزیری هێمای بۆ ئه‌وه كرد، «ئێمه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كاره‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین و به‌م شێوه‌یه خه‌م و خه‌یاڵه‌كانی هه‌ڤاڵ نی‌نا به‌دیدێنین.»
دواتر سینه‌ڤیزیۆنێك ده‌رباره‌ی خه‌بات و ژیانی ڕۆژنامه‌وان نی‌نا ئه‌حمه‌دی پیشان درا. پاشان خواردنی خێر دابه‌ش كرا. له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ژینا ئه‌حمه‌دی كچی نی‌نا ئه‌حمه‌دی سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد كه به‌شدارییان كردووه له مه‌ڕاسیمی چله‌ی دایكی.
s.m