چواره‌مین فێستیڤاڵی ئیڤانا سازده‌كرێت
چواره‌مین فێستیڤاڵی شه‌هیدی ڕۆژاڤا «ئیڤانا هۆفمان» له دیوسبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فێستیڤاڵه‌كه ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌مین فێستیڤاڵی شه‌هیدی ڕۆژاڤا «ئیڤانا هۆفمان» له دیوسبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فێستیڤاڵه‌كه ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌مین فێستیڤاڵ بۆ شه‌ڕڤانی MLKP ئیڤانا هۆفمان كه ٧ی مارسی ٢٠١٥ له كاتێكدا له دژی چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕی ده‌كرد شه‌هید بوو، ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات.
له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئێواره‌ی ٦ی ته‌مووز كاتژمێر ١٩ له ئینته‌رناتسیۆنال تسه‌نتروم (Flachmarkt 15 Duisburg Stadtmitte) فۆرومێك ساز ده‌كرێت. ڕۆژی ٧ی ته‌مووز (شه‌ممه) كاتژمێر ١٣ له دیوسبۆرگ، له به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، له كۆنیش هاینرایش پلاتس (Konig Heinrich Platz) ڕێپێوانێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فێستیڤاڵه‌كه سبه‌ینێ كاتژمێر ١٤ درێژه‌ی ده‌بێت و گرووپی موزیكی ئه‌فریقی، ئه‌ڵمانی و كوردی به‌شدار ده‌بن. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی پارتی چه‌پ، یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیست و هه‌ده‌په ئاماده ده‌بن و وته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له تل ته‌مه‌ر شه‌هید بوو
ئیڤانا هۆفمان كه باوكی خه‌ڵكی تۆگۆی ئه‌فریقا و دایكیشی ئه‌ڵمانییه، له ١ی ئه‌یلوولی ١٩٩٥ له ئێمه‌ریشه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه. هۆفمان ته‌مه‌نی منداڵیی خۆی له دیوسبۆرگ به‌سه‌ر بردووه، هه‌ستی به ئێشی هه‌موو چه‌وساوه‌كان كردووه و به ژیانی ڕه‌نجده‌رانه‌ی خۆی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا چووه‌ته نێو كاروخه‌باتی سیاسی.
ئیڤانا كه كوردستانی زۆر خۆشده‌ویست، به‌هۆی مه‌یلی بۆ سۆسیالیزم چه‌ندین ساڵ له‌نێو ڕێكخراوی گه‌نجان (Young Struggle) تێكۆشا. له‌نێو ئه‌و ساڵانه‌دا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و فكره‌ی كه پێی گه‌یشتووه و دواتریش شۆڕشی ڕۆژاڤا كاریگه‌ری تێده‌كات. ئیڤانا كه ڕوو له ڕۆژاڤا ده‌كات، له به‌ره‌ی MLKPدا به‌شداری شۆڕش ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هاورێی خۆی جۆشكون ئینجه له تل ته‌مه‌ر شه‌هید ده‌بێت. هۆفمان كه به مه‌ڕاسیمێك ته‌رمه‌كه‌ی له دیوسبۆرگ به‌خاكسپێردراوه، هه‌موو ساڵێك له لایه‌ن هه‌ڤاڵ و هاوڕێیانییه‌وه فێستیڤاڵێكی بۆ ساز ده‌كرێت.
s.m