چواره‌مین فێستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان به‌ڕێوه‌چوو
چواره‌مین فێستیڤاڵی شه‌ڕڤانی MLKP ئیڤانا هۆفمان كه له ڕۆژئاوا شه‌هید بوو، به درووشمی «له دیوسبۆرگ هه‌تا ڕۆژئاوا بژی تێكۆشانی دژه-فاشیست» له شاری دیوسبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
چواره‌مین فێستیڤاڵی شه‌ڕڤانی MLKP ئیڤانا هۆفمان كه له ڕۆژئاوا شه‌هید بوو، به درووشمی «له دیوسبۆرگ هه‌تا ڕۆژئاوا بژی تێكۆشانی دژه-فاشیست» له شاری دیوسبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵه‌كه ئێواره‌ی هه‌ینی به فۆرومێك ده‌ستی پێكرد. ڕۆژی شه‌ممه جه‌ماوه‌ر كاتژمێر ١٣ له به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری دیوسبۆرگ ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد و تا گۆڕه‌پانی فێستیڤاڵه‌كه به‌رده‌وام بوون.
سه‌دان كه‌س به‌شدارییان كرد له ڕێپێوانه‌كه و به گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی «له دیوسبۆرگ هه‌تا ڕۆژئاوا، ناوی به‌رخۆدان ئیڤانا هۆفمانه» و «ژن، ژیان، ئازادی» ٢ كیلۆ مه‌تر ڕێپێوانیان كرد.
فێستیڤاڵه‌كه كاتژمێر ١٥ ده‌ستی پێكرد و گرووپه موزیكییه‌كانی ئه‌فریقا، ئه‌ڵمانیا و كوردستان هاتنه سه‌ر شانۆ و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد. دایكی ئیڤانا هۆفمان «ئه‌لا هۆفمان»، نوێنه‌رانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێتیی ژنانی سۆسیالیست، كه‌جه‌ده‌كه‌ی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مه‌نتاری پێشووی هه‌ده‌په تووبا هه‌زه‌ر به‌شدارییان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی وته‌یان پێشكه‌ش كرد سه‌رنجیان خسته سه‌ر تێكۆشانی ئیڤانا و هه‌ڤاڵه‌كانی. له دوای پێشكه‌شكردنی وته‌كانیش گرووپه موزیكییه‌كانی كورد، عه‌ره‌ب و ئه‌ڵمان هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش كرد.
ئیڤانا هۆفمان، ٧ی مارسی ٢٠١٥ له شارۆچكه‌ی تل ته‌مه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعش شه‌هید بوو.
s.m