كاردانه‌وه‌كان له دژی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری تورك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ٢٨-٢٩ی ئه‌یلوولدا بۆ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامن. ئه‌ردۆغان كه بڕیاره له به‌رلین به مه‌ڕاسیمی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت پێشوازی لێ بكرێت، له لایه‌ن كوردستانیان زۆر لایه‌نی چه‌پ، دێمۆكرات و ئه‌ناركیسته‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كرێت.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) یوكسه‌ل كۆچ سه‌رنجی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا.
كۆچ ڕایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بێته ئه‌ڵمانیا، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا مامه‌ڵه‌یه‌كی دروستكردنی ڕێگه‌ی ئاسنی به بڕی به ٢٥ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ توركیا كردووه. گوتیشی، «دیاره دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان به هۆكارگه‌لی چه‌په‌ڵ دێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی ڕای گشتی و پارته‌سیاسییه‌كان لێدوانی دا و به ڕاشكاوی گوتی، [له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ڵمانیا هه‌تا ئێستا زۆر دیكتاتۆری خوێنڕێژمان بانگهێشت كردووه. ئه‌ردۆغانیش یه‌كێك له‌وانه.] ئه‌ڵمانیا باش ده‌زانێت كه بانگهێشتی دیكتاتۆرێكی كردووه.»
١١٨ ڕێكخراو پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت»یان ڕاگه‌یاند
یوكسه‌ل كۆچ ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌ڵمانیا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئابووری بانگهێشتی ئه‌ردۆغانی كردووه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «له كاتێكی وه‌هادا كه ئه‌ردۆغان له گه‌وره‌ترین قه‌یراندایه، بانگهێشتكردنی ئه‌ردۆغان له لایه‌ن حكوومه‌تی مێركڵه‌وه و هه‌وڵدان بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به ئه‌ردۆغان، له لایه‌ن ڕای گشتیی ئه‌ڵمانیا و كوردستانیان و توركیاییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كرێت.»
كۆچ هێمای بۆ ئه‌وه كرد له زۆر ده‌ڤه‌ری ئه‌ڵمانیا له دژی ئه‌ردۆغان ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سازده‌كرێن. ئاماژه‌ی به پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» كرد كه له لایه‌ن ١١٨ ڕێكخراو و لایه‌نی سیاسییه‌وه دامه‌زراوه و له‌ناویدا سه‌ندیكا، بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، سه‌وزه‌كان و پارتی چه‌پ هه‌ن. گوتیشی ڕۆژی شه‌ممه (٢٢ی ئه‌یلوول) له هامبۆرگ، به‌رلین، برێمن، هانۆڤه‌ر، دۆسلدۆرف، شتوتگارت و فرانكفۆرت چالاكی ساز ده‌كرێن و گه‌وره‌ترین چالاكیش له ٢٨-٢٩ی ئه‌یلوول ساز ده‌كرێت.
ڕێپێوان به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كرێت
یوكسه‌ل كۆچ ڕایگه‌یاند، ٢٨ی ئه‌یلوول له به‌رلین ڕێپێوان و میتینگێكی گه‌وره سازده‌كرێت. گوتیشی، دوای دیداره‌كان پۆلیسی به‌رلین مۆڵه‌تی به خۆپیشاندانه‌كه داوه و ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر ١٦ له پۆتسدامه‌ر پلاتس (Potsdamer Platz) میتینگێك ده‌كه‌ن و دواتر به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕێپێوان ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانی كرد، ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ردۆغان و فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر-ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وانیش له كاتژمێر ١٨ تا ٢٠ میتینگ ساز ده‌كه‌ن.
كۆچ باسی له گرینگی به‌شداریی یه‌كێتیی هێزه دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا و شۆڕشگێڕان و هه‌موو كوردستانیان كرد له‌و میتینگه و گوتی: «به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌موو شاره‌كانه‌وه ئۆتۆبوس دابین كراون. نه‌ك ته‌نیا ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردانی ئه‌ڵمانیا، به‌ڵكو ڕێكخراوه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتیی هێزه شۆڕشگێڕ و دیموكراته‌كانی توركیاش به‌شدارن له ڕێكخستنی ئه‌م چالاكییه.
پشتیوانی بۆ ئه‌ردۆغان پشتیوانییه له داعش
یوكسه‌ل كۆچ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌زانێت كه پێشوازی له دیكتاتۆرێك ده‌كات. باسی له‌وه‌ش كرد كه یه‌كێتیی په‌یامنێرانی ئه‌ڵمانیا، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌ڵمانیا و ڕێكخراوه جیاجیاكان ڕۆژی هه‌ینی ئیدانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ده‌رباره‌ی پشتگیریی حكوومه‌ته‌كی مێركڵ بۆ ڕژێمی ئه‌ردۆغان گوتی، «ئه‌م پشتیوانییه به مانای پشتیوانی له توركیای دژه‌دیموكراتی، دژه ئازادی، دژه‌ئازادیی ژن و پشتیوانی كردن له داعش دێت. به مانای پشتگیری كردنه له دیكتاتۆری، له خوێن و گریان. ڕای گشتیی ئه‌ڵمانیا ئه‌مه به‌و شێوه‌یه ده‌بینێت. هه‌م پارته لیبڕاڵه‌كان، هه‌م سه‌وزه‌كان، هه‌میش لایه‌نه چه‌پ و سۆسیالدیموكراته‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی تووندن.»
سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌ته دووڕوانه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت
یوكسه‌ل كۆچ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ڕۆژی ٢٩ی ئه‌یلوول ئه‌ردۆغان ده‌چێته كۆڵن و بڕیاره هه‌موو ڕێكخراوه‌كان پێكه‌وه له دژی ڕێپێوان و خۆپیشاندان بكه‌ن.
كۆچ گوتی، ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر هه‌م بۆ به‌رلین و هه‌م بۆ كۆلن بانگهێشت كراوی فه‌رمییه، هه‌موو شتێك به پۆلیسی فیدڕاڵی سپێردراوه. له‌به‌رئه‌وه ڕۆژی هه‌ینی كه شوێنی چالاكییه‌كه ڕوون بوویه‌وه ڕای گشتی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
یوكسه‌ل كۆچ ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و میتینگه‌كه‌ی به‌رلین و كۆلن داوای له هه‌ر كه‌س كرد به‌شداری بكه‌ن.
«پێویسته ده‌نگمان به حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك كۆمار بگات. له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌و بكوژه چی شایه‌ن بێت وه‌ها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. دیكتاتۆرێك چۆن پێشوازی لێ ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ها پێشوازی له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان له باكووری ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمان له ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌ڵمانیا له به‌رلین و كۆلن به دیكتاتۆر ده‌ڵێین [به‌خێرنه‌هاتی]. ئێمه سه‌كۆنه‌ی كرده‌وه‌كانی دیكتاتۆر له كوردستان و دووڕوویی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین.»
s.m