چیای جودی دەسوتێت

بەهۆۆی کەوتنەوەی ئاگرلەدارستانەکانی چیای جوود-ی شرناخ، بەسەدان داربوونەتە خۆڵەمێش و زیانێکی زۆربەرباخ وباخاتی هاووڵاتیان کەوتووە.

 

لە دارستانەکانی هەرێمی گوندیکێ مەلێ-ی سەربە ناوەندی هەرێمی چیای جوود-ی شڕناخ ئاگرێکی گەورە کەتووەتەوە. بەهۆی ئەو ئاگرەوە بەسەدان دارسووتاون و بونەتە خۆڵەمێش.ئەو ئاگرە زیانێکی زۆری گەیاندووەتە پەلەوەرو بوونەوەرەکانی ناوچەکە و هەروەها ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و باخ وڕەزی هاووڵاتیانی مەدەنیشی گرتووەتەوە کە بەو هۆیەوە زیانێکی گەورە بەرهاووڵاتیان کەوتووە.

ئاگرەکە کە هێشتا لە هەرێمەکە بەردەوامە وتائیستا هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە نەردراوە. لە چەند ناوچەیەک هاووڵاتیان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیایە.

لە ئەنجامی ئەو ئاگرەدا، سەدان دار سووتان، هەروەها بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکەوە، ئاگر پەرەی سەندووە بۆ نزیک چەندین گوندی سنوورەکە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سووتانی چیاکان بەردەوامی هەیە و زیانێکی زۆری بە ژینگە و سروشتی سنوورەکە گەیاندووە.

ک-ش