چەندین کەس لە ئیستەنبول و جزیر دەستگیرکران

لە ئیستەنبول و جزیر بەهۆى بەردەوامى و ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى پاکتاوى سیاسییەوە، چەندین کەس دەستگیرکران.

هێزە چەکدارەکانى تورکیا نیوە شەو هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ لە ئیستەنبول. پۆلیسی هێزە تایبەتەکان بە ئۆتۆمبێلى زرێپۆشەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. چەندین کەس دەستگیرکراون کە منداڵیشیان لە ناودایە. ناوى چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان بریتییە لە: نیهاد دەمیر، وەیسى دەمیر، زیا کارتاڵ، ف.چ و ک.ت.

جزیر

سەر لەبەیانیى ئەمڕۆش لە ناوچەى جزیر لە پارێزگاى شرنەخ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا چەندین کەس دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى تورک لە جزیر. ناوى چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان بڵاوبووەتەوە کە بەم شێوەیەین: نورەدین بایک، حەنیفە ساکین، عادل چۆملەک و فاروق جیلاسون.

ر.م