چەڤیرمەن: فشاری ناو زیندانەکان بەردەوامە

نورای چەڤیرمەن سەرۆکی لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی تورکیا ئاماژەی بە ڕاپۆرتی زیندانەکانی هەرێمی ئاناتۆڵی ناوەڕاست کرد و وتی، "فشاری ناو زیندانەکان بەردەوامە و زیندانیە نەخۆشەکان چارەسەر ناکرێن."

نورای چەڤیرمەن سەرۆکی لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی تورکیا ڕایگەیاند، کردەوەکانی ناو زیندانەکانی تورکیا هێشتا وەک سەردەمی ١٢ی ئەیلولن.

چەڤیرمەرن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی، "مافی زیندانیان پێشێلدەکرێت. لە زیندانی پیتی (F)ی بۆلو بە تەنها مانگی جارێک زیندانیەکان دەبەنە دەرەوە. ئەگەر بارودۆخیشیان خراب بێت، ناچن بەدەمیانەوە. هەندێک زیندانی هەن پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکدابن، بەڵام پشتگوێخراون. زیندانیەک بە ناوی نوڕوڵلا سەمۆ لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتە ٢ ساڵە بە تەنها لە زیندانی تاکەکەسیدا دا دەمێنێتەوە. ئەوە دژی یاساکانە. توندوتیژی فیزیکیش بەرامبەر کراوە."

چەڤیرمەند باسی ئەوەی کرد، لە پەیماننامەکانی مافی مڕۆڤی ئەوروپادا ئەشکەنجە قەدەغەکراوە. نابێت زیندانیان ئەشکەنجە بکرێن. لە زیندانی سینجان ٨ کەس ئەشکەنجە کراون. گۆڤار و ڕۆژنامە کە مافی خۆیانە، پێیان نادرێت. ڕۆژنامەی یەنی یاشام لە هەندێک زیندان قەدەغەکراوە. کاتێک ڕۆژنامە لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ زیندانەکان دەنێردڕین، بەڕێوەبەرایەتی دەڵێت پۆستەکەیان نەهاتووە.

وتیشێ، "لە زیندانی تۆکات کردەوەکانی ١٢ی ئەیلول دووبارە دەبنەوە. حەسەن ئۆراچ نامەیەکەی بۆ کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ ناردووە و ڕایگەیاندووە، لە ٥ی ئابەوە ژماردنی سەر پێیان بەرسەردا دەسەپێنن و هەموو ڕۆژێک چەند جار لێپرسینەوەیەیان لێدەکرێت. بە هۆی سزای ڕاگەیاندن، چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکانیان قەدەغەکراوە. ژمارەی کڕینی کتێبیش کەمکراوەتەوە."

ف.ق