ڕاپۆرتی نهێنی یەکێتی ئەوروپا: کۆمەڵکوژیەکەی ئەنکارا دەستی ئاکەپە-ی تێدایە

بەگوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی ئەحوال، نوسینگەی شاراوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕاپۆرتێکی نهێنی ئامادەکردووە و تێیدا ئاشکرایکردووە کە ئاکەپە بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکەی ئەنکارا لە ١٠ ی تەشرینی یەکەم/٢٠ی زەزەڵوەر-ی ساڵی ٢٠١٥.

 

ماڵپەڕی ئەحوال بڵاویکردەوە کە ڕاپۆرتی نهێنی نوسینگەی شاراوەی یەکێتی ئەوروپایان بەدەست خستووە کە هەتا ١٣ی تەشرینی یەکەمض٢٣ خەزەڵوەر ساڵی ٢٠١٥ ئەو ڕاپۆرتە ئامادەکراوە و تا ئێستاش نهێنی بووە. ماڵپەڕەکە بلاویکردۆتەوە کە ئەو نوسینگەیەی یەکێتی ئەوروپا پاش چەند ڕۆژێک لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی ئەنقەرە کە ١٠٣ کەس تێدا بوون بە قوربانی، ئەو ڕاپۆرتەی ئامدە کردووە و بۆ بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپایان ناردووە.

لە ڕاپۆرتە سیخوڕیەکەدا کە دەگوترێت 'زۆر نهێنی'یە، سەرنج دەخرێتە سەر پەیوەندی نێوان کۆمەڵکوژیی ئەنکارا و کۆمەڵکوژیی پیرسوس کە لە ٢٠ ی تەموز/١ی گەلاوێژ ساڵی ٢٠١٥دا ئەنجام درا و تێیدا ٣٣ کەس بوونە قوربانی. ماڵپەڕی ئەحوال بڵاویکردۆتەوە کە نوسینگەی شاراوەی یەکێتی ئەوروپا باسی 'بەردەوامیی' نێوان هەردوو کۆمەڵکوژییەکان دەکات و جەختی لێ دەکاتەوە.

"ئامانجی ئەو هێرشە کە لە ئەنقەرە 'ای اس پی 'بوو. یەک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری 'ای اس پی' هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە فیگەن یوکسەکداگ بوو. هێرشی سەر ئەنقەرە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە لە کاتی  دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ١ی تەسرینی دوویەم/١٠ی سەرماوەز، کەمپەینێکی بەرفراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕیوەدەچوون و لەهەمان کاتیشدا ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی حکومەت لە دژی پەکەکە بە سەختی بەردەوام بوون".

"هێرشی سەر پرسوس و ئەنقەرە لە یەک دەچن. لە هەردوو هێرشەکەدا کە بە بۆمبا ئەنجام دران، ڕێوشوێنی ئەمنی زۆر کەم گیرابوونە بەر یان هەر هیچ ڕیوشوێنێکی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە نەگیرابوویە بەر. لە هەردوو میتینگی پرسوس و ئەنقەرەشدا ئەندامانی 'ئەسەپە' هەبوون. هەردوو میتینگ لەسەر کوردان بوو. لە هێرشی سەر هەردوو میتینگەکەدا گومان لە داعش دەکرا".

"بەرپرسیاری هێرشی بە بۆمبا بۆ سەر میتینگی چالاکوانانی ئاشتی کورد لە ئەنقەرە، ئاشکرایە کە لە ئەستۆی تیرۆریستانی داعشدا دەمێنێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر سنورەکانی تورکیا، سوریا و عێراقدا لە جموجوڵدان. بەڵام لەبەرئەوەی کە هەڵبژاردنی گشتیی ١ی مژدار نزیک بوو، ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنانەی کە پشتیوانی لە سیاسەتی تووندوتیژی حکومەت دەکەن و بە سەرکێشی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ، دەکرێت کە بەشداریان کردبێت لەو هێرشەدا".

نوسینگەی شاراوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستی کەوتووە، وەها ئاشکرا کرد:

"شێواز و ڕێگای هێرشەکە بە بەکارهێنانی هێرشبەری خۆکوژ بە بۆمبا، ئاماژە بە داعش دەکات. بەڵام بەهۆی ئەوەی کە گەڕان و پشکنین بۆ ئەو ئۆتوبوسانە ئەنجام نەدراوە کە خۆپیشاندەریان تێدا بووە، هەروەها لە میتینگێکی وەها گەورەدا بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پۆلیس ئامادە نەبوون. بۆیە هەموو ئەوانە دەبنە هۆکاری ئەوەی مرۆڤ باوەڕ بەوە بکات کە هەندێک هێزی سەر بە ئاکەپە، بۆ ئەو ڕووداوە بە تایبەتیی کادری شارەزای داعشیان ئەرکدار کردووە".

ک-ش