ڕاگەیەنراوی حکومەتەکەی مێرکێل لەسەر ئۆجالان

حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا داوای کرد، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێبێت، میشێل ڕۆت راوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەی خستەڕوو کە، "پێویستە ئۆجالان بەبێ کشێە و ڕێکوپێک چاوی بە پارێزەران و خانەوادەکەی بکەوێت

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەوتبووە ڕۆژەڤی پەرلەمانی فیدراڵ-ی ئەڵمانیاوە، پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵ لەسەر گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵوێستیکی هەبێت، داواکاریەکی پێشکەش کردبوو.

پرسی میشل برۆت پارلمانتاری پارتی چەپی ئەوەبوو: ئایا حکومەتی فیدراڵی ئەلمانیا هیچ زانیارییەکی لەسەر دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان  هەیە کە لە دورگەی ئمڕالی گیراوە، ؟ ئایا حکومەتی ئەڵمانیا کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی ئەورووپا ڕادەسپێرێت کە چاویان بە لەیلا گیوڤەن بکەوێت کە مانیگرتووە لە خواردن؟"

بەپێی یاسای نێونەتەوەیی داوا لە ئەنکەرا کرا

وا دیار بوو کە لە دانیشتنی پەرلەمانی فیدراڵدا کاربەدەستانی حکومەتی فیدراڵ هەربە دەمیی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە، بەڵام لەسەر ناوی حکومەت، میشێل ڕۆت، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەوروپا، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی خوێندەوە، لە ڕاگەیەیەندراوەکەدا هاتوە: "بە ناوی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیاوە دەمەوێت بلێم ، کە دەوڵەتی تورکیا وەک ئەندامێکی کۆنسەی ئەوروپا، دەربارەی دۆخی بەندکراوەکانیش ناچارە بەپێی پەیمانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا هەڵسوکەوت بکات".

ئەوەش هاتبوو: وەک حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا، بە شێوەیەکی کراوە لەو کۆبوونەوانەدا کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا کراوە، "پێیان ڕاگەیەندراوە مافی زیندانیان بەجێبێنن"، ڕۆت هەروەها بەبیریهێنایەوە کە لەو دواییانەدا باربل کۆفلەر، بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی حکومەت ئەو باباتەی خستووەتە ڕۆژەڤەوە.

میشێل ڕۆت بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دژی فشارەکانی دەزگای دادی تورکیایە لەسەر دژایەتی دیموکراسی و بە ئاشکرا ئەو بانگەوازیەی لە حکومەتی ئەنکەرە کرد "پێویستە حکومەتی تورکیا لە شەڕی خۆی بۆ دژایەتی دیموکراسی زیاتر سور نەبێت، حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا هەڵوێستی خۆی هەم بۆ حکومەتی تورکیا و هەم بۆ ڕێکخستنی هاوکاری و ئاسایشی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا هێناوەتە زمان".

میشێل ڕۆت ئەوەشی وت: حکومەتی فیدراڵ تا لە دەستی بێت، هەوڵدەدات چاودێری دۆسیەکان لە دادگای تورکیا بکات و بۆ ئەوەی زانیاریی بەدەست بکەوێت لەگەڵ نوێنەرانی هەدەپە لە پەیوەندیدایە.

ڕۆت لەسەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری کەلی کورد  وەها قسەی کرد: "لەسەر دۆخی تەندروستی دامەزرێنەری پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجالان، ئاگاداریەک لەبەردەستی حکومەتی فیدراڵ دا نییە، ئێمەش وەک ئێوە لە میدیاکان دەبیستین، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکان بڵاو بووەتەوە، بەڕێز ئۆجالان ١٢ی کانوونی دوویەم چاوی بە براکەی محەمەد ئۆجالان کەوتووە و ڕاگەیەندراوە کە دۆخی باشە".

ئەوەشی خستەڕوو: "کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی پاری خۆیدا، ڕەخنەی لە کێشەی پەیوەندی زیندانیانی ئیمرالی بۆ دەرەوە گرتووە، ئێمە ئەو بانگەوازیە لە حکومەتی تورکیا دەکەین: پێویستە ئۆجالان بتوانێت پارێزەران و خانەوادەکەی ببینێت، هەروەها ئێمە داوا دەکەین هەموو ئاستتەنگیەکانی بەردەم زیندانیانی ئیمراڵی لاببرێت".

لە دانیشتنەکەی ١٦ی کانوونی دوویەم/٢٦ی بەفرانبار پەرلەمانی فیدراڵدا، پەرلەمەنتاری پارتی چەپ، 'هەیک هاێنسەل' لەسەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا پرسیاری کردبوو، میشێل ڕۆت-ش لە وەڵامدا وتبووی: "هەوڵدەدەین پێش لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ باکوری سوریا بگرین ".

ک-ش