ڕوحانی: پیتاندنی یۆرانیۆم فراوانتر دەکەین

حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لەساڵی ٢٠١٥ ئیمزاکراوە، ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر دەکەن.

حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتەیەکیدا لە تاران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەبواری وزەی ئەتۆمیدا هیچ کێشەیەک لەبەردەم ئێمەدا نیە، ڕێژەی  یۆرانیۆم لەچاو ڕابردوو زیاترە.

پێشتریش ئێران ئاشکرایکردبوو کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمیان گەیاندۆتە ئاستی ٥ بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ب.ش