ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ه‌وه...
ڕووپه‌لی به‌شی كورمانجیی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) له تویته‌ر، له ئێواره‌ی دوێنێوه هاك كراوه، بۆیه هه‌ر بابه‌تێك له‌و ڕووپه‌له بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاژانسه‌كه‌مان لێی به‌رپرس نییه.
ڕووپه‌لی به‌شی كورمانجیی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) له تویته‌ر، له ئێواره‌ی دوێنێوه هاك كراوه، بۆیه هه‌ر بابه‌تێك له‌و ڕووپه‌له بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاژانسه‌كه‌مان لێی به‌رپرس نییه.
ڕووپه‌لی به‌شی كورمانجیی ئاژانسه‌كه‌مان له تویته‌ر (@_ANF_Kurdi) ئێواره‌ی دوێنێ هاك كرا. دواتر دیمه‌نێك له ڕێی ئه‌و ڕووپه‌له بڵاوكرایه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌كه‌ی ١٧ی ته‌مووز\٢٧ی پووشپه‌ڕی شاری هه‌ولێره‌وه هه‌یه.
به خوێنه‌رانی ئاژانسه‌كه‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و دیمه‌نه له ئاژانسه‌كه‌ی ئێمه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ئاژانسه‌كه‌مان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و دیمه‌نه‌وه نییه. دیاره كه‌سانێك كه ڕووپه‌له‌كه‌یان هاك كردووه و ئه‌و دیمه‌نه‌یان له‌وێوه بڵاوكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستێكیان هه‌یه بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی. لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر بابه‌تێك له‌و ڕووپه‌له بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاژانسه‌كه‌مان لێی به‌رپرس نییه.
s.m