ڕوکەن سێرت: بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست دەبێت فاشیزم لەناو بچێت

ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی کۆما جڤاکێن کوردستان 'کەجەکە' ڕوکەن سێرت بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ بانگەوازێکی لە هێزە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا و کارمەندانی تەندروستی کرد.

ڕوکەن سێرت تیشکی خستە سەرهەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ و وتی "پێویستە ئەم چەند ساڵەی پێشوو لەبیر نەکەین. نابێت ئێمە بڵێین کە باری نائاسایی هەیە ، بەو ڕەنگە جارێکی دیکە دەنگەکان بدزن و بێنەوە سەر دەسەلات. ئێمەبە هیچ کات هیچ هیوایەکمان بەو سیستمە نەبووە. بەڵکو ئێمە بە تێکۆشان و هێز و ئیرادەی خۆمان سەردەکەوین".

ڕوکەن سێرت بانگەوازی لە تەواوی بەرەی دیموکراسی خوازەکانی تورکیا کرد کە هەڵوێستی خۆیان دژ بە فاشیزم نیشان بدەن و وتی "مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە هێزی دەوڵەتی تورکیا تووڕە بووە. بۆیە نەک تەنها کورد، بەڵکو پێویستە کۆمەڵگەی تورکیا و هەموو گەلانی تورکیا، لەم کاتەدا خاوەنداریی لە وڵات، خاک و کلتوری خۆیان بکەن. دەبێت مرۆڤی دیموکراسیخواز باش بزانێت کە ئەگەر ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ وەڵامێکی باش بە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە نەدرێتەوە، ئەوا کۆمەڵگەی تورکیا بەرەو لەناوچوون دەچێت. گرنگە کە هەموو کۆمەڵگە بندەست و پێکهاتەکان بە نوێنەر و یەکگرتوویی نێوانیان بەرەیەکی دیموکراسیی پێکبهێنن. ئەگەر ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەیەکی ڕێکوپێک و خاوەن تەندروستیەکی باش دابمەزرێنین، دەبێت ئێمە ئەو فاشیزمەی کە هەیە لە ناوی ببەین".

ڕوکەن سێرت سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو فشارانەی کە دەکرێتە سەر کارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی و وتی "ژمارەیەکی زۆر لە کارمەند و فەرمانبەری تەندروستی-یان دەستگیر کردووە. ئەوەی راستی بێت مەبەست لێرەدا تەندروستی سەربەخۆیە. چونکە تەندروستی سەربەخۆ تەندروستی هەموو کۆمەڵگایە. هەربۆیە نەدەبوو کە هێرش بکرێتە سەر کارمەند و فەرمانبەرانی تەندروستیی. بەڵام هەموویان یان دەستگیرکران یان بێدەنگ کران و کەسایەتییان تێکشکێندرا. لەبەرئەوە دەبێت ئەو فەرمانبەر و کارمەندانەی تەندروستیی ببنە دەنگ و وەڵامی بدەنەوە و هەبوونی خۆیان دیار بکەن. دەبێت لەسەرەتادا مافەکانی خۆیان بپارێزن. پێویستە کۆمەڵگایەکی خاوەن تەندروستی باش بهێننە ئاراوە.

بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەکی بەو شێوەیە، ڕوکەن سێرت بانگەوازی کارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی کرد کە جێگەی خۆیان لەناو بەرەی دیموکراسیدا بکەنەوە.

ڕوکەن سێرت دەستنیشانیشی کرد کە هەر دەنگێک بۆ ئاکەپە و مەهەپە بدرێت، دەبێتەهۆی کردنەوەی ڕێگا لەبەردەم بەهێزبوونی فاشیزم و سیاسەتی پاکتاوکردن لە تورکیا و وتیشی "پێویستە هەموو کەس دەنگی خۆی بدات بە هەدەپە. وەک ئەندامانی تەندروستی دەبێت خاوەنداریی لە تەواوی بەشەکانی کۆمەڵگە بکەین. دەبێت کارێکی وەها بکرێت کە تەنانەت یەک دەنگیش بۆ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نەدرێت".

ئەندامی کۆمیتەی تەندروستیی کۆما جڤاکێن کوردستان 'کەجەکە' ڕوکەن سێرت بانگەوازەکەی بەم وتانە کۆتایی پێ هێنا:

"کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی ناو تورکیا ئازادی و دیموکراسیی-یان دەویت. بە نوێنەر و تێکۆشانی خۆیان دەتوان سەربکەون. پێویستە خاوەندارێتیی لە سندوقەکانی دەنگدان بکرێت. لە هەر کوێیەک دەبن با ببن، بەڵام یەک دەنگی خۆتان نەدەن بە فاشیزم. پێویستە دژ بە ئەو دزیەی کە لە کوردستان دەکرێت، ئەو ناحەقییەی کە دەکرێت، بە تایبەتی لە خاک و ئاوی کوردستان دەکرێت، دەوڵەمەندیی کوردستان دەفرۆشرێت ڕاپەڕین و پێویستە بڵێین 'ئیدی بەسە'. ئەوەی کە سەردەکەوێت هێزە دیموکراسیخوازەکانن".

ک-ش