ڕژیمی ئێران گوندەکانی باڵەکایەتی تۆپباران دەکات
تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی باڵەکایەتی دەکەن لە باشوری کوردستان و تائێستاش بەردەوامە.
تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی باڵەکایەتی دەکەن لە باشوری کوردستان و تائێستاش بەردەوامە.
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٣٠ تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی سێکانیان، مژدەینان و کانی سپی-یان کرد لە سنوری شارۆچکەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر و تائێستاش بەردەوامە.
بەهۆی ئەو تۆپبارانەشەوە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لای خەڵکی ناوچەکە دروست بووە.
ئەو گوندانەی تۆپباران کراون، ناوچەی کشتوکاڵین و چەندین ماڵی تێدایە کە سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵین و لە ئێستاشدا خەریکی هەڵگرتنەوەی بەروبومەکانیانن.
ک-ش