ڕۆبۆسكییه‌كان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن-یان كرد

خانه‌واده‌ی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی ڕۆبۆسكی سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)یان كرد كه‌ ٩٠ ڕۆژه‌ دژ به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

خانه‌واده‌ی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی له‌ شاری ئامه‌د سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن-یان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن و به‌رخۆدانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. خه‌یام ئه‌نجوو كه‌ كوڕه‌كه‌ی (شڤان ئه‌نجوو) له‌ كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆكسیدا شه‌هید بووبوو، هه‌روه‌ها ڤه‌لی ئه‌نجوو كه‌ له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵكوژیدا برایه‌كی شه‌هید بووه‌، چاویان به‌ گیوڤه‌ن كه‌وت.

له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند: «له‌ كاتی بۆردوماندا دڵی ئێوه‌ پارچه‌ پارچه‌ بوو، هاواری ئێوه‌ هاواری گه‌لێك بوو. بۆ من خه‌مگین مه‌بن، گیانی من له‌ گیانی منداڵانی ئێوه‌ به‌نرختر نییه‌.»

s.m