ڕۆشنبیران و چالاکوانانی لەسەر پرسی ڕۆژئاوا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان پێکهێنا

لە ڕۆژی هەڵوێستی جیهانی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و چالاکوانان بۆ هاوکاری کردنی ڕۆژئاوا، کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیان پێکهێنا.

لە ڕۆژی هەڵوێستی جیهانی بۆ ڕۆژئاوا ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و چالاکوانان کۆنگرەیەکی ڕۆژناوانیان پێکهێنا بە مەبەستی پرس و ڕاوێژ سەبارەت بە هاوکاری کردنی گەلی ڕۆژئاوا.

عەلی کەریمی چاودێری سیاسی سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژئاوا بە ئاژانسی هەواڵی فورات anf-ی ڕاگەیاند:" لە چوار ڕۆژی ڕابردودا بە دەست کابرایەکی فاشیست و شێت هێرش کراوەتە سەر میلەتی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئێمە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین و دەمانەوێ بە هەمو جیهان بڵێین ئەمە جێگای قبوڵ کردن نیە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی شەڕڤانان لە پێناو ڕزگار بوون لە دەست تیرۆریزم تێکۆشانێکی مەزنیان کرد وهەرگیز نەدەبو ئەمریکا و ترامپ بەو شێوەیە مامەڵە بکەن بەرامبەر شەڕڤانان و ڕۆژئاوا، ئێمە دڵۆپێک خوێنی شەڕڤانەکانمان ناگۆڕینەوە بە تەواوی سەروەت و سامانی دنیا.

ک-ش