ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان سەردانی مانگرتووانی بەرلین-یان کرد

گروپێک لە ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان سەردانی چالاکانی مانگرتوو جەمیل کوبانی، عومەرباگدوور،مەلا مووستەفا تووزاک و شیارخەلیل-یان کرد. ڕۆشنبیران داوای شکاندنی گۆشەگیری سەرئۆجالانیان کرد.

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکوانانی کورد مەلامووستەفا تووزاک ماوەی ١٢٦ڕۆژ، شیار خەلیل ١١٣ڕۆز، جەمیل کوبانی و عومەر باگدوور١١٠ ڕۆژە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

چالاکوانان چالاکییەکەی خۆیان لە ناوەندی ناڤ-دەم لەبەرلین بەڕێوەدەبەن. گروپێک لە ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان سەردانی مانگرتووانیان کرد. ڕۆشنبیرانی کە ئەندامی جڤاتی ڕۆشنبیرانی ئازادن، ئەوەیان خستەڕووکە ئەوان پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتووان کە ئامانج لێی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانە ڕادەگەێنن.

سیابەند هەرکی لەسەرناوی ڕۆشنبیران وتی، " دڵنیا بن کە ئێوە بەتەنیا نین لەم چالاکییەدا، دەنگی ئێوە لە هەرشوێنێکدا دەبیسرێت. ئێمە هیوادارین کە بە زووترین کات بگەنە ئامانجەکانتان."

ئەحمەد بالایی شاعیر، تیشکی خستەسەرسیاسەتی ئینکار وقڕکەری ئاکەپە و جەختی لەسەریەکێتی گەلی کورد کردوە.

ک-ش