ڕۆما ئەمڕۆ دەبێتە ڕۆژئاوا

لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕۆما ڕێپیوانێکی گەورە ئەنجامدەدرێت.

ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی پیزا دێلا ریپوبلیکا ئەنجام دەدەرێت.

پارتی دیموکراتی هاوبەشی حکومەتئ ئیتاڵیا، پارتی کۆمۆنیست و نوێبوونەوە و بزوتنەوەی پێشکەوتوو بە پێشەنگایەتی سەرۆکوەزیری پێشوو ماسییۆ دالیمان، کۆنفدراسیۆنی سەندیکاکان بە پشتگیری ١٠٣ رێکخراو بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا دەکەن.

لە شەوی پێنجشەمەوە لە هەموو جێگەیەکی ئیتاڵیا خەڵک بەرەو ڕۆما بەڕێکەوتووە.

پێشبینیدەکرێت یەکێک لە گەورەترین ڕێپێوانەکانی ئیاڵیا بێت.

کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ڕۆما و ڕۆژئاوا دەبن بە یەک، ڕۆما دەبێتە ڕۆژئاوا."

ف.ق