ڕۆژ به ڕۆژ به‌های لیره‌ی توركی زیاتر داده‌به‌زێت
به‌های دۆلارێك ٥ لیره‌ی توركی تێپه‌ڕاند و به‌های یه‌ك یۆرۆش بوو به ٥,٩٠ لیره‌ی توركی.
به‌های دۆلارێك ٥ لیره‌ی توركی تێپه‌ڕاند و به‌های یه‌ك یۆرۆش بوو به ٥,٩٠ لیره‌ی توركی.
قه‌یرانی ئابووریی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات، زیادبوونی به‌های دۆلار و یۆرۆ جارێكی دیكه ئابووریی توركیای هه‌ژاند.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئازادنه‌كردنی قه‌شه ئاندرێو بروونسۆن سزای به‌سه‌ر عه‌بدولحه‌مید گیول وه‌زیری داد و سوله‌یمان سۆیلوو وه‌زیری ناوخۆی توركیا سه‌پاند، به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر لیره‌ی توركی زیاد بوو.
به‌های دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی كه دوێنێ ٥ لیره‌ی توركی بوو، ئه‌مڕۆ ڕیكۆردێكی دیكه‌ی شكاند و بوو به ٥,٧. به‌های یۆرۆیه‌كیش بوو به ٥,٩٠. بۆرسه‌ش ٢%ی به‌هاكه‌ی كه‌مكرده‌وه و به‌م شێوه‌یه ئاڵوگۆڕی پێوه كرا.
s.m