ڕۆژەکانی ڕۆما و ڕۆڵی ئەڵمانیا – ٨ –

٦٦ ڕۆژی سەخت چاوەڕێی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی دەکرد کە ١٢ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ لە مۆسکۆوە بەرەوە ڕۆما چووبوو. ڕەنگی قۆناغی ڕۆما ڕۆڵی ئەڵمانیای دیاری دەکرد.

فڕۆکەیەکی ڕووسیا لە ١٢ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە فڕۆکەخانەی Leonardo da Vincîی ڕۆما نیشتەوە. عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، دوای یونان جاری دووەم بوو کە دەچێتە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا. ئەو دۆخەش بۆ ئەوەی تێکۆشانی چەندین ساڵەی بە جیهانی ڕۆژئاوا ڕابگەیەنێت، دەرفەتێکی گەورە بوو، بەڵام هاوکاری دەوڵەتی تورک لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕەنگی 'یەکەم بارەگای' ناتۆ ئەو دەرفەتەی لەناو دەبرد.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لە رێگەی پارتی کۆمۆنیست کە خۆی نوێکردبووەوە  و بە هاوکاری دۆستانی کورد و دوو پەرلەمان گەیشتە ڕۆما، دوای ئەوەی لە فڕۆکەکە دابەزی، پاسپۆڕتێکی لە گیرفانیدا دەرهێنا و پیشانی پۆلیسی ئیتاڵیادا و وتی،"من عەبدوڵلا ئۆجالانم، دەمەوێت داوای مافی پەنابەری سیاسی لە وڵاتەکەتان بکەم." لە جێگەی ئەوەی لێکۆلینەوە لە داواکاری مافی پەنابەری ئۆجالان بکەن، دەستگیریان کرد، لەبەرئەوەی ئەڵمانیا چەند ساڵ پێشتر بڕیاری دەستگیرکردنی ئۆجالانی دابوو. دوای چەند کاتژمێرێک هەواڵەکە بە ئەڵمانیا ڕاگەیەنرا کە دەستگیرکراوە.

هەمان شەو ١٣ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨، دادوەری هەرێمی کارلسروی فیدڕاڵ و یەکەی لێکۆلینەوەی ژمارە ٣ کە ئیشکگری شەو بوو، دۆسیەکەیان لەناو ڕەفەکاندا دەرهێنا کە لەمێژ بوو لەناو ڕەفەکاندا هەڵگیرابوو و دەستیان بە کاری گەڕاندنەوەی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ تورکیا کرد. گەشەدانەکانی وابەستەی ئەو جووڵەیە، بناغەیەکی گرنگی شێوەی پیلانگێڕیەکەیان ئاشکرا دەکرد. خاڵێکی تری سەرنجڕاکێشیش ئەوە بوو کە نەجاتی بلیجان بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی دەوڵەتی تورک لەوکاتەدا لە ئەڵمانیا بوو. بیلیجان کە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەڵمانیاوە بانگهێشتکرابوو و لە Wiesbaden بوو و شاندێکی لەگەڵ بوو، لەگەڵ دەزگای هاوکاری دادی نێودەوڵەتی و دەزگای گەڕانی کەسی، کاری پەروەردەیی هاوکاری هەبوو.

ئەڵمانیا بە فەرمی بە تورکیای ڕاگەیاند

"سەیری مانۆوری پرۆڤامان دەکرد. بەرپرسێکی ئەڵمانی هاتو و وتی،"ئۆجالان لە ڕۆما دەستگیرکراوە و ئێستاش لە نەخۆشخانەیە، بەڵام نازانین کام نەخۆشخانەیە، هەوڵ دەدەین بزانین کام نەخۆشخانەیە" منیش پرسیارم کرد و وتی،"ئۆجالان بریندارە یان نەخۆشیەکی هەیە؟" ئەویش وڵامی دایەوە و وتی،"لەو بارەیەوە هیچ زانیاریەکمان نییە. دوای دەستگیرکردن پێدەچێت بۆ پشکنین بۆ نەخۆشخانە برابێت. ئێمەش لێرەوە چاودێری دەکەین."

ڕێبەری گەلی کورد هەمان ڕۆژ بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی (Cello) شارەکە گواسترایەوە، دواتر بەهۆی پاراستنی ئاسایشی، بۆ نەخۆشخانەی (Palestrina) کە ٤٠ کیلۆمەتر لە ڕۆما دوورە گواسترایەوە. ئەو ڕۆژانەی کە ڕێبەری گەلی کورد لە نەخۆشخانەدا بوو، پایتەختەکانی ئەوروپا دەستیان بە جموجووڵ کردبوو، ڕۆژنامەکان بە مانشێتی "لیدەری کورد (ئۆجالان) لە ڕۆمایە" هەواڵیان بڵاوکردەوە. لەو نێوەندەدا کوردستانیانی ئەوروپا ڕوویان لە ڕۆما کرد، هەر وەک چۆن یەکەم گروپ لە ١٤ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ لەبەردەم ئەو نەخۆشخانەیەی کە ڕێبەر ئۆجالانی تێدابوو دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو.

یەکەم لێدوانی ڕۆما: ئارام بن

عەبدوڵلا ئۆجالان ئەو ڕۆژە لە رێگەی MED TV قسەی کرد و وتی،"بە ئاگاداری حکومەتی ئیتاڵیا لە ئیتاڵیام. من لە هەستیاری گەلەکەمان تێدەگەم، بەڵام لە ئێستادا شیکردنەوەیەکی باش یان خراپ، ڕاست نابێت. بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن هێشتا زووە. بۆ ئەوەی بە ناسنامەی سیاسی خۆم لە ئیتاڵیا بمێنمەوە، دەست بە کارکردن کراوە. من داوا لە گەلەکەمان دەکەم کە چاودێری ڕووداوەکان بکەن و ئارام بن."

هەمان ڕۆژ ئیتاڵیا داواکاری ڕژێمی ئەنقەرەی بۆ گەڕاندنەوە کە بە زوودترین کات ئاڕاستەی حکومەتی ڕۆمای کردبوو، بەهۆی ئەوەی "لە تورکیا یاسای لەسێدارەدان هەیە" ڕەت کردەوە. باشە، بەلام ئەڵمانیا چی کرد؟ میدیاکانی ئەڵمانیاش هەمان پرسیاریان دەکرد و مانشێتی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆمایەیان بڵاودەکردەوە. داواکاری فیدڕاڵ کە ١٣ی تشرینی دووەم داواکاری گەڕاندنەوەی ئامادە کردبوو، بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە، دۆسیەکەی بۆ دادگای فیدڕاڵی ڕەوانە کرد. ١٦ی تشرینی دووەمیش Otto Schily وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش وەک ڕەشەبا خۆی گەیاندە ڕۆما و لەگەڵ Russo lervolino وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا کۆبووە و پرسی کۆبوونەوەکەشیان، چۆنیەتی گەڕاندنەوەی عەبدوڵلا ئۆجالان بوو.

لایەنەکی دەوڵەتی ئەڵمان داوایان دەکرد کە ڕێبەری گەلی کورد لە ئەڵمانیا دادگایی بکرێت. یەکێک لەو سیاسەتمەدارانەش Otto Schily ئەندامی سۆسیال دیموکراتەکان بوو. Otto Schily پارێزەری ئەندامانی فراکسیۆنی سوپای سووری ئەڵمانیا (RAF)ی دەکرد کە لە ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٧٠وە دادگایی دەکران. Schily دواتر بووە یەکێک لە پارێزەرە سەرسەختەکانی دەولەت. Schily ساڵی ١٩٩٦ لە ڕیپۆرتاژێکدا کە ڕۆژنامەی Zeit لەگەڵی ئەنجامیدابوو وتبووی، پێویستە ئەڵمانیا لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالانەوە بڕیاری دەستگیرکردنێکی نێودەوڵەتی بدات و وتی،"ئەگەر بڕیارەکە لە دەستی مندا بووایە، ئەڵمانیام سەرەوژێر دەکرد" و هەڕەشەی لە کوردانی ئەڵمانیا کردبوو.

Schily لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩٨ – ٢٠٠٥ دا کە وەزیری ناوخۆ بوو، سیاسەتی کریمینالیزاسیۆنی ئەڵمانیا لەسەر کورد زیادی کردبوو، ژمارەیەکی زۆر لە دەزگا کوردیەکان داخرابوون. Schily هێشتا یەکەم مانگی دانیشتنی لەسەر کورسی وەزیری تەواو نەببوو، بەدوای عەبدوڵلا ئۆجالان دەگەڕا.

هەروەها James Rubin وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کە لە قۆناغەکانی پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد هەنگاوی گەورەی نابوو و هەوڵی دەدا شێوەی پیلانگێڕیەکە دیاری بکات، ئەو ڕۆژەی کە Schily وەزیری ئەڵمایا لە ڕۆما بوو، ١٦ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ ئەم لێدوانەیدا: "ئێمە دەستگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری PKK، لە تێکۆشانی دژی تیرۆردا لە جیهان، وەک هەنگاوێکی گرنگ دەبینین. ئێمە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین. بڕوامان واتە کە پێویستە ئۆجالان بگەڕێنرێتەوە و دادگایی بکرێت. ئێمە دەمانەوێت، ئەڵمانیا، تورکیا و ئیتاڵیا لەبارەی ئەم پرسەوە پێکەوە کار بکەن."

بڕیارەکەی ئەڵمانیا کە جێبەجێنەکرا

ئەمریکا بە سەرۆکایەتی Bill Clington بە شێوەیەک بە ئەڵمانیا، تورکیا و ئیتاڵیا دەوت،"ئەم پرسە لەناو خۆتاندا بە شێوەیەکی گونجاو چارەسەر بکەن." کۆشکەکانی ڕۆما بە ئەندازەیەک قەڵەبالخ ببوون کە لە مێژوویەکی نزیکدا هیچ کاتێک لەو دۆخەدا نەبوون. لە لایەک چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ ئەڵمانیا ئەنجام دەدران، لە لایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆ داواکاری مافی پەنابەری عەبدوڵلا ئۆجالانی تاوتوێ دەکرد. Massimo D’Alema سەرۆکوەزیری ئیتاڵیا لێدوانە گرنگەکەیدا. سەرۆکوەزیر وتی، ئەگەر PKK لە توندوتیژی دوور بکەوێتەوە، ئەوان داواکاری پەنابەری ئۆجالان پەسەند دەکەن.

لێدوانەکەی Massimo D’Alema وەک بۆمبێک لە ئەنقەرە تەقیەوە، سەرەتا لە شارە گەورەکانی تورکیا خۆپیشاندانی نەژادپەرستەکان دەستیپێکرد و کەلوپەلی تورکی بایکۆت کران. سەرەنجڕاکێشە، داواکاری بۆ بایکۆت لە لایەن یەکێتی ژوورەکان و بوورسەی تورکیا و ژووری بازرگانی ئەستەنبوڵەوە ڕاگەیەندرا. هەمان ڕۆژ وەک ئەوەی دوکمەکە داگیرابێت، لە زۆر شار لەدژی کوردان هێرشی نەژادپەرستی ئەنجامدران. سەرەتا هێرش لەبەرانبەر گروپێک ئەنجامدرا کە لە ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ بۆ ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدابوو.

ئەو ڕۆژە ئیسمەت سەزگین وەزیری بەرگری تورک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپای ڕۆژئاوا سەردانی ڕۆمای کردبوو. کاری سەرەکی سەزگین ئەوە بوو کە لەگەڵ Rudolf Scharping وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆببێتەوە. لێدوانەکانی سەرەتای کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەوروپا، قۆناغی دواتری ئاشکرا دەکرد. Joschka Fischer وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی،"ئۆجالان بۆ تورکیا بنێرن و نەینێرن بۆ لای ئێمە." Erik Derycke وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش وتی،"ئێمە نامانەوێت کە ئۆجالان لە وڵاتەکەمان بمێنێتەوە، لە وڵاتەکەمان کورد و تورک کێشەی زۆریان هەیە، ئێمە کێشەی ترمان ناوێ."

ئەوروپا کە خۆی بە دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادیەکەی خۆی هەڵدەکێشا، ڕێبەری گەلی کوردی نەدەویست. حکومەتی دیموکراتەکانی سۆسیال – سەوزی ئەڵمانیا ڕێک لە ناوەندی ڕووداوەکاندا جێ خۆی گرتبوو. دادگای فیدڕالی ئەڵمانیا لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ لێکۆلینەوەی لەسەر دۆسیەکە کرد کە داواکاری فیدڕاڵ ئامادەی کردبوو  دواتر بڕیاری دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ تورکیا دەرکرد. ئەوەش نوێکردنەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان بوو کە یەکەمجار ئەڵمانیا لە ١٢ی کانونی دووەمی ١٩٩٠دا دەریکردبوو.

لە بڕیارە نوێکەدا کە لە ساڵی ١٩٩٣دا ڕاگەیەنرابوو، ئۆجالان بەرپرسی توندوتیژیەکان لە خۆپیشاندانەکانی دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی PKK و چالاکیەکانی ئۆتۆبان لە ١٩٩٥دا دەبینرا. ئێدی نەک بەهۆی گوایە تاوانی کوشتن بەڵکو بە تۆمەتی 'بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکی تیرۆریستی' دوای ڕادەستکردنەوەی لە ئیتاڵیا دەکرد.

بڕیارە ڕاستەکە لە ١٩٩٦ درابوو

Klaus Grunewald سەرۆکی دەزگای 'ڕێکخستنەکانی ڕادیکاڵی بیانی' سەر بە تەشکیلاتی پاراستنی دەستووری ئەڵمانیا ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٩٥ و دواتریش لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ Heinrich Lummer سیناتوری پێشووی ناوخۆی ویلایەتی بەرلین و پەرلەمانتاری CDU کە ئەو کات دەسەڵاتداربوو لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کۆببوونەوە و ئالۆزیەکانی نێوان PKK و ئەڵمانیایان ' بەخۆشی' چارەسەر کردبوو. لە ساڵێ ١٩٩٨دا داواکاری فیدڕاڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە وڵاتەکەیان ئێدی دادگاییکردنێک بە ناوی 'دۆزی PKK' نییە و لە جێگەی ڕێکخستنی تیرۆر ' ڕووداوە کریمیناڵەکان' بەکاردەهێنرا. ئەو بڕیارەش ڕاستی دادگاییکردنی نەدەگۆڕی، بە تەنیا ڕووکەش بوو و ساڵی ٢٠١٠ وەزارەتی داد ئەو بڕیارەی گوڕی و دادگاییکردنی کوردەکانی لە چوارچێوەی ' ڕێکخستنی بیانی تیرۆر' بەڕێوە دەبرد.

پەیوەندیەلانی نێوان ئەڵمانیا و تەڤگەری ئازادی کورد، لە چاوپێکەوتنەکانی ١٩٩٥ – ١٩٩٦ەوە بە هاوسەنگی بەرێوەدەچوون، تا ئەو ڕۆژەی عەبدوڵلا ئۆجالان گەیشتە ڕۆما. ئەڵمانیا دوو ڕێگەی بەردەمدا بوو، دادوەری ئەڵمانیا داوای ڕێبەری گەلی کوردی دەکرد، بەڵام حکومەت کاروبارەکانی بە قوڕسی بەڕێوەدەبرد. بڕیارەکەی دادگای ئەڵمانیا کە داوای ناردنی ئۆجالانی لە ئیتاڵیا بۆ ئەڵمانیا دەکرد کە وەزارەتی داد بوو.

لەو کاتەدا Massimo D’Alema سەرۆکوەزیری ئیتاڵیا ٢٧ی تشرینی دووەم سەردانی بۆنی کرد. Massimo D’Alema هیوادار بوو کە ئەڵمانیا عەبدوڵلا ئۆجالان قبوڵ بکات و باری سەر شانی سووک ببێت و لە فشاری تورک و ئەمریکا ڕزگار ببێت. نزیکەی ٥٠ هەزار کوردستانی و دۆستەکانیشیان لە نزیک باڵەخانەی سەرۆکوەزیری بۆن کۆببوونەوە و بە وڵاتانی ئەوروپایان دەگوت، "ڕێبەری گەلی کورد بە تەنیا نییە."

دوای کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لە گەڵ سەرۆکوەزیر Massimo D’Alema، Gerhard Shroder کە ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا (SPD) بوو کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و زۆری دانیشتووانی کورد و تورکی لە وڵاتەکەی کردە بیانوو و وتی،" ئێمە عەبدوڵلا ئۆجالانمان ناوێ." Shroder وتی،"بۆئەوەی کێشەی کورد بە چارەسەریەکی نێودەوڵەتیدا تێپەڕ ببێت، وەزارەتەکانی دەرەوەیی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا کۆدەبنەوە و بۆ چارەسەری پرسەکە بەرنامەیەک ئامادە دەکەن. ئۆجالانیش پێویستە لە دادگای ئەوروپا دادگایی بکرێت" و خۆی لە پرسەکە کشاندەوە. ئەو هەوڵەی کە Shroder باسی کرد  کە پرسی کورد چارەسەر ببێت و عەبدوڵلا ئۆجالان لە ئەوروپا دادگایی بکرێت هیچ کاتێک نەهاتەدی.

لە هەمان کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆکوەزیری ئیتاڵیا وتی،"لەبەرئەوەی لە وڵاتەکەمان هیچ تاوانێکی نەکردووە، دادوەری هیچ سکاڵایەک لەدژی ئۆجالان تۆمار ناکات. هیوادارم لەبارەی دادگاییکردنیشی چارەسەریەکی نێودەوڵەتی بدۆزرێتەوە.

دوای ئاشکراکردنی هەڵوێستی ئەڵمانیا کە دەوڵەتی ئەڵمانیای بە تەنیا هێشتەوە، ڕۆژانی سەخت چاوەڕێی عەبدوڵلا ئۆجالان –ی دەکرد.

بڕیارەکە عەبدوڵلا ئۆجالانی تووشی شۆک نەکرد

ڕێبەری گەلی کورد لە ڕیپۆرتاژێکدا لەگەڵ گۆڤاری ستیرن کە لە ١٥ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩دا دەرچوو کە پرسیارەکە بەم شێوەیە بوو "ئەڵمانیا گەڕاندنەوەی ئێوەی قبوڵ کرد، ئێوە تووشی شۆک نەبوون؟" وتی، "نا تووشی شۆکی نەکردم، نەک ئەوەی نایەوێت ئاپۆ دادگایی بکات، بەڵکو لەبەرئەوەی ئەگەر دادگاییکردنی پرسەکە قوڕس بوو، لە دەڤەرێکی ئەڵمانیا دەبووە زیان. لە ڕاستیدا بناغەی دادگاییکردنەکە نییە، بناغەی یاسایی ئەو بڕیارە نییە. ئەوە بۆ من هنێک سەیرە و هەڵەیە. ئەڵمانیا بەرپرسی ئەو دۆخەکە. ئەڵمانیا کێشەکەی بۆ ئیتاڵیا بەجێ هێشت، ئیاڵیاش بینی کە هێزی چارەسەری نییە و کێشەکا قوڕستر دەبێت، بە قوڕسی دادوەریەکەی بەکارهێنا و لە ڕووی پراکتیکیەوە نەیویست بە دەستپێشخەریە هەستێت. ئەڵمانیا بۆچی نایەوێت ئم چەندە قوڕسبوونی پرسەکە و بەشی خۆی تێدا بهێلێتەوە؟ لە ڕاستیدا گرنگتر، بۆ چارەسەری ئەرێنی، لە ڕاستیدا بۆ کەوەی کە کێشەکە بە خۆشی چارەسەر ببێت بۆچی  لەگەڵ ئێمەدا دانانیشێت؟ وەک ئەوە زۆر قوڕس بێت و هاتووتە ئاستێک کە وەک هەڕەشەیەک لە یاسا و دیمورکاسی ئەڵمانیا دادەنێت، بۆچی لە دیالۆگ هەڵدێت، بۆچی بە قەدەغەی PKK پرسەکە دوادەخات؟ نەرێنیبوون و ناحەقبوونی ئەڵمانیا لێرەدایە.

هەموو جۆرە هاوکاریەکی، ئابۆردئ، ئامیری سەربازی دەداتە تورکیا. لە ڕووی سیاسیەوە بۆ چارەسەریەکی بچووکیش هیچ فشارێک دروست ناکات. هەموو کاتێک PKK دەچەوسێنێتەوە. بە کورتی هیچ بەهایەکی ئەو لێدوانانەی کە دەدرێن نییە و من لەم بڕوا ناکەم کە بیەوێت بەرپرسیاریەکی جددی بگرێتە ئەستوی خۆی. ئەگەر داواکاریەکی بەو شێوەیە هەبێت ، هاتنم بۆ ئێرە وەک دەرفەتێک بەکارنەدەهێنرا، ئەڵمانیا نەیدەتوانی پێشەنگایەتی بکات کە کێشە دروست نەبێت و نەیتوانی لەسەر ئاستی ئەوروپا پێشەنگایەتی قۆناغێکی سیاسی بکات. ئەم هێزەی ئەڵمانیا هەیە، دەیتوانی سەری لەبەرانبەر فشارەکانی تورکیا دانەنەوێنێت، بەڵام تاقینەکردەوە."

سبەینێ: لێدوانەکانی ڕۆما و دەرکەوتینی ١٦ی کانونی دووەم...

ف.ق