ڕێ به‌ خانه‌واده‌ی زیندانییان نه‌درا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی بكه‌ن

دوێنێ خانه‌واده‌ی ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی زیندانی ئیمڕاڵی‌ داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمڕاڵیان پێبدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا داواكارییه‌كی دیكه‌ی فاتمه‌ ئۆجالان و محه‌مه‌د ئۆجالان (خوشك و برای عه‌بدوڵا ئۆجالان)ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌ ڕێی پارێزه‌ر مه‌زڵووم دینچ-ه‌وه‌ به‌فه‌رمی داوایان كردبوو ڕێیان پێبدرێت سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و چاویان به‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان بكه‌وێت.

هاوكات هه‌مان داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی زیندانی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆناك و ڤه‌یسی ئاكتاش، له‌ لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌.

s.m