ڕێكخراوه ئێزدییه‌كان پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن
ڕێكخراوه‌كانی ئێزدییه‌كان له ئه‌ورووپا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی موسوڵمانان په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی ئێزدییه‌كان له ئه‌ورووپا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی موسوڵمانان په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی ئێزدییه‌كان له ئه‌ورووپا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی موسوڵمانان په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و پیرۆزباییان له جیهانی ئیسلامی، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گه‌لی كورد له كوردستان و هه‌نده‌ران، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، زیندانییان و تێكۆشه‌ران كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمه وه‌ك ڕێكخراوه ئێزدییه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ڵێین؛ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی ئاشتی، ئارامی و یه‌كسانیی گه‌لان ده‌پارێزن، ئه‌و موسوڵمانانه‌ی یه‌كسانیی ژن و پیاو، زایه‌ند و مافی مرۆڤ ده‌پارێزن، ئه‌و موسوڵمانانه‌ی خۆیان له هێڵی تووندڕه‌وی ئیسلامی دوورده‌خه‌نه‌وه و له كاتی ڕۆژووگرتندا به عیباده‌تی خۆیان پشتگیری له ڕاستی و حقووق بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و داوای ده‌كه‌ن، جه‌ژنتان پیرۆز بێت!»
«هه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی جیاواز له ڕووی باوه‌ڕی، زمان و كولتوور بۆ ژیانێكی ئازاد پیرۆزترین زه‌نگینییه. به‌م شێوه‌یه، بنه‌مای خۆشویستنی ئاشتی و ئازادی، هاوسه‌نگكردن، خاوه‌نداره‌تی له یه‌كتر كردن و قه‌درگرتنن.
ئه‌مڕۆ چه‌ته دڕنده‌كان و هاوكاره‌كانیان وه‌ك ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئاكه‌په - ئه‌ردۆغان ناوی ئایین به‌كاردێنن و به‌شێوه‌یه‌كی تووندڕه‌و و به هه‌موو جۆره پاكتاوكارییه‌ك له به‌رانبه‌ر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به مۆزایكبوونی خۆیان ڕه‌نگ و خۆشه‌ویستی به جیهان ده‌ده‌ن، شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن.»
ڕێكخراوه‌كانی ئێزدییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، «نموونه‌یه‌ك له‌م وه‌حشیه‌ته فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤یه. كاریگه‌ری ئه‌و فه‌رمانه به‌رده‌وامه و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. له دژی ئه‌م دڕندایه‌تییه به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كرێت.»
«ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد چه‌نده‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ببێته خاوه‌نی ناسنامه، وه‌ك موسوڵمان قبووڵ ناكرێت. ده‌سپۆت و نه‌ته‌وه‌په‌رسته تووندڕه‌وه‌كان تێگه‌یشتوون كه ناتوانن شكست به سیاسه‌تی كوردان بێنن. ئه‌و دیكتاتۆرانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێی ئاینه‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی به خوێنی گیانبه‌ختكردوان بونیادی ناوه، پارچه بكه‌ن. هه‌ر بۆیه پێویسته موسوڵمانان نه‌بنه پێلیستۆكی ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌بنه بیانووی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاردێنن - ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆشكه‌كه‌یان له ١٠٠١ ژوور و كورسیی زێڕین پێكهاتووه.»
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «پێویسته گه‌لی كورد له ڕێی ڕێككه‌وتنه‌وه، به بنه‌ماگرتنی خوشكوبرایه‌تی و یه‌كسانیی مرۆڤه‌كان بگاته ئازادیی خۆی و خۆی بپارێزێت.»
ڕێكخراوه‌كانی ئێزدییه‌كان ڕایانگه‌یاند، «ئێمه هیوادارین جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێته وه‌ڵامی دڕندایه‌تی و شه‌ڕ، هه‌روه‌ها ببێته هۆی ژیانێكی سه‌رفراز و ئازاد. هه‌روه‌ها هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ببێته هۆكاری ئاشتی، ئارامی و ژیانێكی دیموكراتی.»
s.m