ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مێدیكۆ «Medico International» كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ كار ده‌كات، له‌پێناو هاریكاریكردنی زیانلێكه‌وتوانی شه‌ڕ له شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ماڵه‌كانیان ڕووخێنراوه، ده‌ستی به پڕۆژه‌یه‌ك كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێكخراوه‌كه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا هه‌زار خانوو بۆ ئه‌و خێزانانه دروست ده‌كات كه ماڵه‌كانیان وێران كراون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش واری خۆیان جێنه‌هێشتووه.
ژماره‌یه‌كی زۆری زانا، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانیا پشتگیری ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن. مێدیكۆ ئینته‌رناسیۆنال ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كه لێدوانی دا و ده‌ستنیشانی كرد كه به هه‌وڵی هاوبه‌ش، ئامێره‌كانی دروستكردنی خانوویان ڕه‌وانه كردوون و ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵیان ڕووخێندراوه، له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌ستیان به دروستكردنی خانوو كردووه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی توركیا و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاوترساندنیان، بناغه‌ی خانووه‌كان داده‌نێن و دیواره‌كان دروست ده‌كه‌ن.
«ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردان هاتووه، نابێ له‌بیربكرێت»
مێدیكۆ ئینته‌ناسیۆنال له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی ڕاكێشاوه‌ته سه‌ر گرینگی تێگه‌یشتن له سه‌دان هه‌زار كورد كه به‌هۆی زه‌خت و زۆرداری ده‌وڵه‌تی توركیا كۆچیان كردووه بۆ شوێنی جیاواز. ڕاشیگه‌یاندووه، ٥٠٠ هه‌زار مرۆڤ له شه‌ڕی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، بێ ماڵ و وار ماونه‌ته‌وه.
«زۆرینه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بێ ماڵ ماونه‌ته‌وه، جاری یه‌كه‌میان نییه كه شتێكی وه‌هایان به‌سه‌ر بێت. له ده‌ستپێكی ساڵانی ١٩٩٠یش، گونده‌كانیان سووتێندرابوون و ناچاربووبوون بۆ شاره‌كان كۆچ بكه‌ن. زیانی هێرشه‌سه‌ربازییه‌كانی ئێستا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان پاش ٢٥ ساڵ سه‌رله‌نوێ كۆچ بكه‌ن. ڕیسك و ترسی ئه‌و كاته دووباره ده‌بێته‌وه.»
«پێویسته پشتگیریی پڕۆژه‌كه بكرێت»
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشتگیری‌یان له بانگه‌وازییه‌كه‌ی مێدیكۆ ئینته‌رناسیۆنال كردووه، ڕایانگه‌یاند كه پێویسته پشتگیریی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه بكرێت. گوتیشیان: داوای دروستكردنی خانووی نوێ، نیشانه‌وه‌ی داواكاریی كوردانه بۆ ژیان له توركیایه‌كی دیموكرات و مافی مانه‌وه له وه‌ڵاتی خۆیان. ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی ماڵه‌كانی هیوا، به هه‌وڵدانی هاوبه‌ش، به ناسینی فره‌ڕه‌نگی ئایینی و ئه‌تنیكی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به قبووڵكردنی جیاوازییه‌كان و پاراستنی ئازادی و یه‌كسانیی هه‌موو كه‌سێك به‌دی دێت.
هاوپشتانی پڕۆژه‌ی «ماڵه‌كانی هیوا» ڕایانگه‌یاند: له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها، پێویسته پشتیوانی له سته‌ملێكراوانی توركیا و جیهان بكرێت.
s.m