ڕێپێوان لە بازل بەرەو ستراسبوورگ دەستیپێکرد، گۆشەگیری بشکێت

لەساڵڕۆژی گەلەکۆمە سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەدروشمی ' ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە و کوردستان ئازادبکەین' لەشاری بازلی سویسرا بەروە ستراسبوورگی فەرانسا ڕێپێوانێکی درێژمەودا دەستیپێکرد.

لە٢٠هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نیودەوڵەتی لەسەرئۆجالاندا سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوەمەدەنییەکان و بەسەدان کوردستانی بەدروشمی' ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەلبوەشێنینەوە وکوردستان ئازاد بکەین' ڕێپێوانێکی درێژمەودای ٨ڕۆژە دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە لەشاری بازلی سویسرا هەتاکوو شاری ستراسبوورگی فەرانسا بەرێوەدەچێت.

ڕێپێوانەکە بەدەسپیشخەری کەجەدەکەی ئەورووپا بەڕێوەدەجێت و لەناوەندی شاری بازل بەمیتینگێک دەستیپێکرد. میتینگەکە بە دروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان و پشتیوانی لەمانگرتووان لەخواردن دەستیپێکرد.

گوکسوونگوور: گۆشەگیری دەبێت تێک بشکێت

فاتوش گوکسوونگوورهاوسەرۆکی کەجەدەکە لەدەسپێکی ڕێپێوانەکەدا قسەی کرد و وتی، " ئامانجی سەرەکی ئێمە لەم ڕێپێوانە ئەوەیە، داواکارییەکانی خۆمان بگەێنینە گوێی جیهاندا. هەتاکو گۆشەگیری سەرئۆجالان کۆتایی نەێت ئەوا نەگەلی تورکیا ونەگەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ئازاد نابن."

ئایدار: لە٢٠هەمین سالی گەلەکۆمەدا دەبێت ئەم گەلەکۆمەیە کۆتایی پێبێت

زوبەیرئایدارئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕووکە گەلی کورد لەهەموو مەیدانەکاندا بەرخۆدانی دەکات و وتی، " لە٢٠هەمین سالی گەلەکۆمەدا، ئێمە بەبەرخۆدانی خۆمان رێبەرئاپۆئازاد دەکەین و ئێمە گەلەکۆمەکە تێک دەشکێنین. باش دەزانین کەهاتاکوو بەرخۆدانی ئێمە زۆرتردەبێت ڕژیمی فاشیستی تورکا زۆرتردەترسێت."

لەسەرناوی  SYKP, MLKP, ATÎK, AvEG-KON, ADHK, KPP ، PYDوتارخوێندرایەوە و باس لەگرینگی ڕێپێوانەکەکرا. لە وتارەکاندا دەستنیشانکرا کە " بەشکاندنی گۆشەگیری لەسەرئۆجالان گەلی تورکیا دەگەن بەئازادی."

نوینەرانی ژمارەیەکی زۆرلە ڕێکخراوەکان بەشداری ڕێپێوانەکەبوون

پارلمانتاروهاوشارەدارەکانی هەدەپە کە بەناچاری لەئەورووپا گرساونەتەوە، ئەندامی ئەنجوومەنی بەرێوەبەری کەجەکە زوبەیرئایدار، فاتوش گوکسوونگوور هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا، هونەرمەندان، چالاکانی مەدەنی و نوینەری پارت ولایەنەکان و ئەندامانی کەنەکە بەشدارییان لەڕێپێوانەکەداکردووە.

ک-ش