ڕێپێوان لە بەرلین لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە

کوردستانیان لەشاری بەرلین لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕێپێوان دەکەن، خۆپیشاندەران لەبەردەم پەرلمانی بەرلیندا میتینگێک بەڕێوە دەبەن.

لە شاری ئۆلدەربوورگ هەتا برێمێن کوردستانیان ودۆستەکانیان بەئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ڕێپێوانێکی ٣٠کیلۆمەترییان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە لەڕۆژی هەینی لەهۆدەی دەستیپێکرد و دوێنێ لە شاری دەلمەنهورسێ کۆتایی هات.ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ لەڕۆژی دووهەمی خۆیدا بەرەو بەرلین درێژەی هەیە.

دوای ڕێپێوانەکە لە کاتژمیر ١٥:٠٠ بەکاتی ئەوروپا خۆپیشاندەران لەبەردەم پارلمانی بەرلین میتینگێکی جەماروەری بەڕێوەدەبەن.

ک-ش