ڕێپێوانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان لەڕۆژی ٣هەم-ی خۆیدایە

ئینترناسیۆنالیستەکان بەئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەولەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لە لوکزامبوورگ بەرەوسترارسبوورگ ڕێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکردووە. ڕۆژی سێیەمی ڕێپێوانەکە بە خوێندنەوەی پەیامی کەجەکە دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی کە کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە پەیامێکی ئاراستەی ڕێپیوانەکانی مانهایم، بازل ولوکزامبوورگ. ئینترناسیۆنالیستەکان خۆیان گەیاندە مەتزێ. چااکوانان سەرەڕای کەش وهەوای سارد بە ورەیەکی بەرزەوە درێژە بەڕێپێوانەکەیان دەدەن.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە لەزیوتر لە 15 نەتەوە پێک دێن، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ڕێپێوان دەکەن و بە زمانی خۆیان و بە زمانی کوردی دروشم دەڵێنەوە. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ئۆجالان، لەیلا گیوڤەن و مانگرتووانی استراسبوورگ بەرزکراونەتەوە.

چالاکوانان لەرێپێوانەکەی لوکزامبوورگدا هێلەکی زەرد کە وێنەی سەکینا جانسزوئۆجالانی لەسەردایە لەبەرکردووە. ژنانی چالاکوانی ئاڵای یەپەژەیان بەرزکردووەتەوە.

ڕێپێوانەکە بەهۆی ئەوەی کە چەندین زمان و پێخاتە لەخۆدەگرێت رەنگێکی سەرنج راکێشی لەخۆگرتووە. چالاکوانان بەهەرگوند وشارێکدا کە تێپەڕدەبن لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیشواازییان لێدەکرێت. لەڕێپێوانەکەدا لەسەر دۆخی لەیلاگیوڤەن و ئۆجالان نووسراوە بڵاودەکرێتەوە.

کاسه