ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادی ئۆجالان ٤ ڕۆژە بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژمەودا کە بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا دەستیپێکردووە، لە ئێوارەی ڕۆژی سێیەمدا گەیشتە لیڤەرکوزن.

ڕێپێوانی درێژ بە بەشداری گەنجانی کورد و گەنجانی ئینتەر ناسیوناڵ لە ڕۆژی ٩ی ئەیلول/١٨ی خەرمانان دەستیپێکردبوو.

ڕێپێوانی درێژ بە دروشمی "لەگەڵ ڕێبەرتی ڕێبکە، فاشیزم تێکبشکێنە"، ڕۆژی چوارشەمە، لە کۆڵن لەبەرامبەر (هەبەفە) دەستیپێکرد. هێزەکانی پۆلیس دەستوەردان دەکەن، رێپێوانەکە قەدەغە دەکەن، هەندێک جار نەژادپەرستەکان پەلاماریان دەدەن. لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر لە گەنج دەستگیرکران و دواتر بە کەفالەت ئازادکران.

گەنجەکان داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.

لۆرین کە لە دوئیسبورگ بەشداری لە ڕێپێوانەکە کردووە وتی، "من بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداریم کردووە. پێشتریش بەشداریم کردبوو. بانگەوازیم بۆ گەنجان ئەوەیە، تا ڕێبەر ئاپۆ بە فیزیکی ئازادنەکرێت، دەست لە بەرخۆدان هەڵنەگرن.

زەکی کە لە سویسرا بەشدار بووە دەڵێت، "کاتێک بیستم بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ڕێپیوان دەکرێت، لە شوێنی کارەکەم مۆڵەتم وەرگرت و بەشداربووم".

زەکی وتی، "ڕۆژی سێشەمە دوای هێرشی نەژادپەرستان، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرام. چالاکیەکە بەردەوامە. بۆ ئازاداری ڕێبەر ئاپۆ کە بە پیلانگیریەکی نێودەوڵەتی بەدیلگیرا، پێویستە هەموو گەنجێکی کورد بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکات. تێکۆشانی یەکگرتووی گەنجان فاشیزم تێکدەشکینێت، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت."

گەنجێکی دیکە بە ناوی ڕێدان مێردین ڕایگەیاند، گەنجێکی ئینتەرناشناڵە، بۆ ئازادی ئۆجالان بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا کردووە.

مێردین وتی، "دروشمەکانمان قەدەغە دەکەن. ڕێپێوانەکەمان بەردەوام دەبێت. لەبەرئەوەی کاری تێکدەرانە نەکرێت، ئاگار دەبین و بەردەوام دەبین. هیوامان وایە گەنجان پشتگیریمان بکەن."

بەدران لە مارسیلیاوە بۆ ئازادی ڕیبەر ئاپۆ بەشداری رێپێوانەکە کردووە.

ڕۆژی چوارشەمە کاتژمێر ١٧.٠٠ گەنجان قۆناغی سێیەمی رێپێوانەکەیان لە ناوەندی کلتوری پارتی کۆمۆنیستی ئەڵمانیا کۆتایی پێهێنا، لە ناوەندی کلتوریدا باس لە بەرپرسیاریەکانی سەردەم کرا. گەنجان سینەڤیزیۆنێکیان پێشکێشکرد و هۆزان جۆمەردیش کۆنسێرتێکی پێشکێشکرد.

ڕۆژی چارەمی رێپێوانەکە لە نێوان لیڤەرکۆزن و دۆسێڵدۆرفدا بەڕێوەدەجێت.

ک-ش