ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان دەست پێدەکاتەوە

ئاندۆک بازئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانی درێژمەودای مانهایم تا ستراسبورگ وتی، ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان کە دوێنی لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە هێرشی کرایەسەری، ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

دوێنێ نیوەڕۆ پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردەسەرڕێپێوانی درێژمەودانی گەنجان کە لەمانهایمەوە بەرەو ستراسبوورگ-ی فەرانسا ڕێپێوانیان دەکرد، گەنجانیان کردەئامانج و چەند گەنجێک دەستگیرکرا و دەستیان کرد بە بەکۆنتڕۆڵکردنی ناسنامەکانیان.

ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانی درێژمەودای مانهایم تا ستراسبوورگی فەرانسا، ئاندوک باز  لەهەمبەرئەوهێرشانەی پۆلیستی تورکیا هەڵوێستی نیشاندا و هۆشداری دابەپۆلیسی ئەڵمانیا کە هەڤاڵێکی ئەوان کە بریندارە وگولە لەناوسەریدایە ، دەوای ئەوەی کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا بەئەنقەست بۆماوەی ١٥خولەک لەسەریان داوە.

بازوتی ،پۆلیسی ئەڵمانیا ساڵانی١٩٤٥هەتا ١٩٧٠ ئەم ڕێبازەیان پەیرەودەکرد، باز داوای کرد کە لەدژی هێرش کردنەسەرکوردستانیان لەئەورووپا بەئەرکی دیموکراتیکی خۆیان هەستن و ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا ئیدانەبکەن.

ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانی درێژمەودای مانهایم تا ستراسبوورگ ئاشکرای کرد کە رێپێوانەکە ئەمڕۆ لەکاتژمێرەکانی بەیانیدا دەست پێدەکاتەوە و داوای لە کوردستانیانی دانیشتووی کارلسرۆهە و دەورووبەری کرد کە بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن.

ک-ش