ڕێپێوانی درێژی به‌رلین به گردبوونه‌وه‌یه‌ك كۆتایی هات
ڕێپێوانی درێژی ٣ ڕۆژه له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوبات دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به گردبوونه‌وه‌یه‌ك كۆتایی هات.
ڕێپێوانی درێژی ٣ ڕۆژه له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوبات دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به گردبوونه‌وه‌یه‌ك كۆتایی هات.
له شاری به‌رلین به ئامانجی ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی دژ به ئۆجالان، به درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» ڕێپێوانێكی درێژی ٣ ڕۆژه ده‌ستی پێكردبوو. ئه‌مڕۆش چالاكییه‌كه كۆتایی هات.
كاتژمێر ١٢ی ئه‌مڕۆ كوردستانیان له ئه‌لێكسانده‌ر پلاتس-ی به‌رلین كۆبوونه‌وه. پۆلیس به بیانووی «قه‌ده‌غه‌بوون» ڕێگه‌یان نه‌دا وێنه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵبدرێن. هه‌روه‌ها پۆلیس هه‌وڵی دا ڕێگری له گوتنه‌وه‌ی درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» بكات، به‌ڵام به‌شداربوان ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا.
دواتر گه‌ل تا ناوچه‌ی براندنبۆرگه‌ر تۆر ڕێپێوانیان كرد و درووشمه‌كانی «ئێمه هه‌موو له‌یلاین»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «تێرۆریست ئه‌ردۆغان»، «بژی له‌یلا گیوڤه‌ن» و «بژی به‌رخۆدێرانی مانگرتن»یان گوته‌وه. له رێپێوانه‌كه‌دا بڵاوكراوه به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوكرانه‌وه كه ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن و هاوڕێكانی بوو. دواتر له براندنبۆرگه‌ر تۆر گوته پێشكه‌ش كران، پاشان ڕێپێوانه ٣ ڕۆژییه‌كه‌ی به‌رلین كۆتایی هات.
s.m