ڕێپێوانی درێژی ٦ ڕۆژه به‌رده‌وامه
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری مانهایم-ی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانێكی درێژ ده‌ستی پێكردووه، به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌كه ده‌یان كیلۆ مه‌تر ڕێده‌كه‌ن.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری مانهایم-ی ئه‌ڵمانیا ڕێپێوانێكی درێژ ده‌ستی پێكردووه، به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌كه ده‌یان كیلۆ مه‌تر ڕێده‌كه‌ن.
به پێشه‌نگایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ به درووشمی «كاتی هاتووه، ڕاپه‌ڕه، پیلانگێڕی پارچه پارچه بكه و ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد بكه» ڕێپێوانی درێژ به‌رده‌وامه و به‌شداربوان مه‌به‌ستیانه كه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌شه‌می ڕێپێوانه‌كه بگه‌نه ستراسبۆرگ. به‌شداربوان پشتیوانی له چالاكییه‌كانی مانگرتن ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می ڕێپێوانه‌كه له هۆكنهایم ده‌ستی پێكرد، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانه‌كه، به‌شداربوان بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر ڕێبواراندا بڵاوكرده‌وه، ڕاشیانگه‌یاند، ئامانجیانه ئه‌مڕۆ ٢٤كم ڕێبكه‌ن.
s.m