ڕێپێوانی له‌نده‌ن تا شاری گاله به‌رده‌وام ده‌بێت
ڕێپێوانی درێژمه‌ودای دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
ڕێپێوانی درێژمه‌ودای دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
بڕیاره ڕێپێوانه‌كه‌ی له‌نده‌ن تا شاری گاله به‌رده‌وام بێت و ئیدانه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان بكرێت. به‌شدارانی ڕێپێوانه‌كه له ناوچه‌كانی ڕیدینگ، نیوبوری، بات، سویندۆن و بریستۆل-ه‌وه ده‌ستیان به ڕێپێوان كردووه. بڕیاره چالاكییه‌كه له نیوپۆرت-ی سه‌ر به شاری گاله كۆتایی بێت كه چالاكی كورد ئیمام شیش له‌وێ له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تدایه.
s.m