ڕێکخراوە ئێزەدییەکان: خاوەنداریەتی لەشەنگال بکەن

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ئیزەدێیەکان-ی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بوردومانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگالیان شەرمەزارکرد وداوایان لەتەواوی گەلی کورد وکۆمەڵگەی ئێزەدییەکان کرد کە بڕژێنەسەرشەقامەکان.

 

ئەو ڕێکخراوانە پلانی چالاکییەکانیان بۆ ئەمڕۆ لە وەڵاتی ئەڵمانیا ئاشکرا کرد.

ڕێکخراوە ئێزەدییەکانی ئەورووپا، ناوەندی یەکیەتی کۆمەڵەی ئێزەدییەکان، مەجلیسی ژنانی ئێزەدی، یەکگرتنی جەوانانی ئێزەدی، ناوەندی کلتوری ئێزەدی، کوردیناسیۆنی مەجلیسی باکووری ئیزەدییەکان و مەجلیسی شەنگال لەدەرەوەی وەڵات، لەدژی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیا لەشەنگال کە دوێنی لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدرا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوە ئیزەدێیەکان ئاشکرایان کرد کە لە ئەنجامی دیداری نێوان ئەردۆغان و حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیزەدێیەکان-یان کردە قوربانی و وتیان، " ئەو فەرمانەی کە داعش لە ٣ی تەمووز-ی٢٠١٤ دەستی پێکرد ئەمڕۆ لە ڕۆژی ژیانەوەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە. دیسانەوە ئیزەدێیەکان بۆردومان دەکرێن، دیسان ئیزەدێیەکان دەکوژرێن ودیسانەوە شوێنە پیرۆزەکانی ئیزەدێیەکان دەڕوخێنن."

لە بەیاننامەکەدا ئەوهێرشە دژە مرۆڤانە بەتوندی شەڕمەزارکراوە وبەتایبەتی داوا لە ئیزەدییەکان کراوە کە لە هەمبەرداگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ڕاپەڕن و ڕێگەندەن فەرمانێکی تربەسەرئێزەدییەکاندا بهێنن.

ڕێکخراوە ئیزەدێیەکان وتیان، " ئێمە لە بەرانبەرئەوهێرشانەدا داوا لەکەسانی پێشکەوتوو، دیموکرات و وەڵاتانی جیهان دەکەین: ئێمە وەک گەلی کورد لەشەنگال جارێکی دیکە ڕوبەڕووی فەرمانێکی دیکە بوینەتەوە.

داوا لە تەواوی گەلی کورد دەکەین، خاوەنداریەتی لە ئەرکی مرۆڤایەتی دیموکراسی خۆیان بکەن.هاوکات داوا لە تەواوی ئیزەدییەکانئ جیهان دەکەین کە لەهەمبەرئەوهێرشانە هەستنە سەرپێ.

'بەرنامەی چالاکییەکانی ئەمڕۆ'

بە گوێرەی بەیاننامەکە ، ئەمڕۆ لەم شارانەی وەڵاتی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجام دەدرێت:

 

BREMEN
Dem: 16'ê Tebaxê
Saet: 16:00
Cih: Pêşiya Parlamenta Bremenê

HANNOVER
Dem: 16'ê Tebaxê
Saet: 18:00
Cih: Hauptbahnhof Hannover

OLDENBÛRG
Dem: 16'ê Tebaxê
Saet: 17:00
Cih: Hauptbahnhof Oldenburg

SAARBRUCKEN
Dem: 16'ê Tebaxê
Saet: 17:00
Cih: Europagalerie li Saarbruecken

BÎELEFELD
Dem: 16'ê Tebaxê
Cih: Hauptbahnhof Bielefeld

BERLÎN
Dem: 16'ê Tebaxê
Saet: 18:00
Cih: Brandenburger Tor li Berlinê

Li bajarên Emmerîch û Weselê jî wê çalakî bên lidarxistin.