ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەرمینیا بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد

ڕێکخراوە کوردییەکان لە وەڵاتی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڕیارەکەی ئەمریکایان لەدژی ٣ کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە ئیدانەکرد.

 

نوێنەری ڕاوێژی گەلی کوردی ئەرمینیا، کوردستان کۆمیتە، نوێنەرایەتی مەجلیسی شەنگال لە ئەرمینیا، ڕۆژنامەی زاگرۆس، ڕۆژنامەی ڕێگەی تازە، ژمارەیەک زانا و ڕۆشنبیر لە ئۆفیسی کوردستان کۆمیتە کۆبونەوە.

نوێنەری پارلمانی ئەرمینیا وسەرۆکی ڕاوێژی گەلی کوردی ئەرمینیا کنیاس حەسەنۆف بەناوی ڕیکخراوەکان قسەی کرد.

حەسەنۆف ئاماژەی بە گەلەکۆمەی نێونەتەوەی لەدژی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کرد و بڕیارەکەی ئامریکای ئیدانەکرد.

حەسەنۆف ئەوەی خستەڕوو کە بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە بەردەوامی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیە و وتی، " ئەوبڕیارە بڕیارێکی فاشیستانەیە. بەوبڕیارە هەوڵ دەدات کە تورکیا بەلای خۆیدا بکێشێنێت ودڵی تورکیای پێ خۆش بکات."

سەرۆکی کوردستان کۆمیتە ژینیا قادریش قسەی کرد و وتی، " وەک هەرگەلێک، گەلی کوردیش خاوەن پێشەنگە. گەلی کوردیش خاوەنداریەتی لەپێشەنگەکانی دەکات . لەئیستادا بۆ کورد کات کاتی یەکیەتیە."

سەلۆدربۆیان ئەندامی مەجلیسی شەنگال لە ئەرمینیا وتی، هەلوێست گرتن لەهەمبەر ئەوبڕیارەی ئەمریکا بۆهەمو گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوین سودمەند دەبێت.:

لەبەردەوامی داچەندین کەسایەتی، ڕۆژنامەوان وڕۆشنبیر قسەیان کرد وهەرهەموویان بڕیارەکەی ئەمریکایان لەخزمەتی دەوڵەتی تورکیا و داعشدا زانی وئەوبڕیارەیان ئیدانە کرد.

هاوکات داوایان لەگەلی کورد کرد کە لەهەمبەرئەوبڕیارەی ئەمریکادا بێدەنگ نەبن.

ک-ش