ڕێکخراوەکانی عەلەوی: دەستدرێژکاران ئازاد دەکەن، گیانی ئێمە شەهید دەکەن

ڕێکخراوەکانی عەلەوی یادی ئەبرۆ تیمتیکیان کردەوە و ڕایانگەیاند،"ئێمە لە سەردەمی شینی کەربەلاداین. ئێمە لەو ساتەی کەربەلادا دەژین."

کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکرات (داد)، کۆمەڵەی دێرسمیانی ئەنقەڕە، کۆمەڵەی گوندەکانی گورون یوڤا و کولاهلی، کۆمەڵەی ڤارتۆی ئەنقەرە، کۆمەڵەی دەپیانی ئەنقەرە لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەبرۆ تیمتیک لە ئەنجامی ڕۆژووی مردندا و ئایتاچ ئونسال کە لەسەر چالاکیەکە بەردەوامە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

'دەستدرێژکارانیان ئازاد کرد، ئەبرۆیان شەهید کرد'

مستەفا کارابوداد هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی داد ڕایگەیاند، "ئێمە لە سەردەمی شینی کەربەلاداین. ئێمە لەو ساتەی کەربەلادا دەژین. لەبەرئەوەی هەر جێگایەک زوڵم و زاڵمی تێدابێت بۆ ئێمە کەربەلایە. دەوڵەت دوای ٧ ڕۆژ دەستدرێژکارێکی ئازاد کرد، بەڵان گیانی ئێمە ئەبرۆی شەهید کرد."

پاکیزە سینەمیلیئۆغلۆ هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەنقەڕەش وتی، "ئەمڕۆ کاتی قسەکردن نییە. ئێمە نامانەوێ کەس گیانی لەدەست بدات."

ف.ق