ڕێگه به خانه‌واده‌ی ئۆجالان نه‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن
جارێكی دیكه داواكاریی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ڕه‌تكرایه‌وه.
جارێكی دیكه داواكاریی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، ڕه‌تكرایه‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌مڕۆ له ڕێی پارێزه‌ری ئۆجالان مه‌زڵووم دینچ-ه‌وه داواكارییه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه.
هاوكات هه‌مان داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش ڕه‌تكرایه‌وه.
s.m