ڕێگه به خانه‌واده‌ی زیندانییان نه‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن
داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانییان ڕه‌ت كرایه‌وه.
داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانییان ڕه‌ت كرایه‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجالان برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵووم دینچ وه‌سیی ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه داواكارییه‌كی تازه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
هاوكات خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
داواكاری گشتیی بوورسا به بیانووی «ئاسته‌نگكردنی مافی سزادراوان» داواكاری خانه‌واده‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه و مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی پێ نه‌دان.
s.m