ڕێگه به خانه‌واده‌ی زیندانییان نه‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن
داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانییان ڕه‌تكرده‌وه.
داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمڕاڵی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانییان ڕه‌تكرده‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجالان برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵووم دینچ وه‌سیی ئۆجالان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان. هاوكات خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
داواكاری گشتیی بوورسا به‌بیانووی «سنوورداركردن له‌سه‌ر سزادراوان» به‌گوێره‌ی قانوونی ژماره ٥٢٧٥ ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی سزا و ڕێوشوێنی ئه‌منی، داواكاریی خانه‌واده‌كانی ڕه‌تكرده‌وه.
s.m