دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو به ناوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو به‌شداری بكات له میتینگه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، دیلۆك، ئیزمیر و مێردین، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و شارانه داواكارییه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد. به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێ نادات ته‌نانه‌ت به دیمه‌نیش ده‌میرتاش به‌شداری له‌و میتینگانه‌دا بكات.
دوای په‌سه‌ندكردنی داواكارییه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و شارانه، پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داواكارییه‌كه‌یان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كرد به‌مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین. پارێزه‌ران داوایان كردبوو كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ڕێ نه‌درێت ده‌میرتاش ڕاسته‌وخۆش بچێته میتینگه‌كان، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی بدرێت له ڕێی سیسته‌می SEGBIS (په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ) به‌شداری بكات له‌و میتینگانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له شاره‌كان ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه و شوێنی میتینگه‌كانیشیان ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ داواكاریی به‌شداریكردنی ده‌میرتاشی له‌و میتینگانه ڕه‌ت كرده‌وه.
s.m