ڕێگه به پارێزه‌رانی ئۆجالان نه‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن
جارێكی دیكه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا ڕێگه‌ی نه‌دا پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
جارێكی دیكه سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا ڕێگه‌ی نه‌دا پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
پارێزه‌ران ڕێزان ساریجه، جه‌نگیز یوره‌كلی، نه‌ورۆز ئویسال و فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل ئه‌مڕۆ بۆ جاری ٨٠١هه‌مین داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١-ه‌وه ڕێگه پارێزه‌رانی ئۆجالان نه‌دراوه سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و له‌و كاته‌وه چاویان به ئۆجالان نه‌كه‌وتووه.
s.m