په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له میانه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری ئه‌دیرنه، ویستیان ده‌میرتاش ببینن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌درا.
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په كه له په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په و كاندیده‌كانی پارله‌مانتاری پێكهاتبوو، ویستیان له به‌رده‌م زیندان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن، به‌ڵام ڕێگه به‌وه‌ش نه‌درا. به‌و هۆیه‌وه شانده‌كه له شوێنێك كه ٥ كم دووره له‌و زیندانه‌ی ده‌میرتاشی تێدا به‌ند كراوه، لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی دا.
بووڵدان: له بوێریی ده‌میرتاش ده‌ترسن
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان ده‌ستنیشانی كرد كه به‌مه‌به‌ستی بینینی كاندیدی سه‌رۆككۆماری هاتوونه‌ته ئه‌دیرنه. گوتیشی، به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك داوای مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی داد كردووه، به‌ڵام هه‌م وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه و هه‌میش ڕێگه‌یان پێنه‌داون له به‌رده‌م زیندان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن.
بووڵدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م ڕێگرییه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌یكه‌ن، شه‌رمه‌زارییه.
«به‌ڕێز ده‌میرتاش كاندیدی ملیۆنان كه‌سه. هیوای ملیۆنان كه‌سه. ده‌میرتاش كاندیدی پارتێكه كه ٦ ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. ئێوه ده‌توانن له‌نێو چوار دیواردا ده‌میرتاش به دیل بگرن، به‌ڵام ناتوانن له دڵی ملیۆنان كه‌س ده‌ریبێنن. ئێوه له بوێریی ده‌میرتاش ده‌ترسن. ترسی ئێوه له شێوازی ئه‌و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ڵاته. هه‌ر بۆیه ئێوه ده‌میرتاش به دیل ده‌گرن.»
«ده‌میرتاش له لایه‌ن گه‌لانه‌وه ئازاد ده‌كرێت»
په‌روین بووڵدان سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی ئازادكردنی ده‌میرتاش و گوتی: «به‌ڕێز ده‌میرتاش و هه‌موو هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ی زیندانی، له لایه‌ن گه‌لانی توركیاوه ئازاد ده‌كرێن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران به‌ڕێز ده‌میرتاش له زیندان ده‌ربێنین، ئێمه به‌ڕێكه‌وتین. لێره‌وه به‌ڵێن به به‌ڕێز ده‌میرتاش ده‌ده‌ین؛ ئێواره‌ی ٢٤ی حوزه‌یران گه‌له‌كه‌مان لێره به هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشوازیت لێ بكه‌ن. ئێوه ته‌نیا نین، ملیۆنان مرۆڤتان له‌گه‌ڵه. نادادپه‌روه‌ری له ٢٤ی حوزه‌یراندا كۆتایی پێدێت. ملیۆنان مرۆڤ كه به حه‌سره‌تی ئاشتی، دادپه‌روه‌ری و دیموكراتین، ئێوه له به‌ندیخانه ده‌ردێنن.»
هاوكات هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی له میانه‌ی وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «حقووق بۆ هه‌موومان پێویسته. ئێمه ده‌ڵێین؛ دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كه‌س، دادپه‌روه‌ری بۆ ده‌میرتاش. ئێمه خاوه‌نداری له ده‌نگی خۆمان، ئیراده‌ی سیاسیی خۆمان و ئاینده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش له نزیكترین كاتدا ئازاد بێت، پێویسته هه‌موو كه‌س له شوێنی خۆیه‌وه ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه.»
s.m