ڕەخنەگرتن و خۆڕەخنەکردنی وەک خۆپاککردن لە ژەهر پێناسە دەکرد

کەندال سورچ (مەحمەد کایا)  لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩ لە هەفتانین شەهید بوو، وەک چۆن ژیا، سوور بوو لەسەر فیداکاری.

کەندال سورچ (مەحمەد کایا)  بەشداری لە شەڕی گەریلا لە هەفتانین کرد، تا کۆتایی بە شێوەیەکی بەهێز تێکۆشانی کرد و لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩ شەهید بوو. هاوڕێکەی فورات ڤارتۆ باس لە فیداکاریەکەی دەکات.

فورات ڤارتۆ دەڵێت، "لە ساڵی ٢٠١٦ کەندال سوروچم ناسی، ساڵێک بەیەکەوە کارمان کرد. هەڤاڵێکی گەنج بوو، ئێنێرژی و چالاکبوونی گەنجێتی پێوە دیاربوو. مۆڕالی دەدا بە هەڤاڵەکان. بۆ ئەو قوڕسی کارەکە گرنگ نەبوو، گرنگ ئەوەبوو لەم تێکۆشانەدا ڕەنج و خەباتی دیار بێت. کەسێکی ڕاستگۆ بوو. هیچ شتێکی نەدەشاردەوە. هەموو شتێکی لەگەڵ هەڤاڵان باس دەکرد. هەموو کەسێک متمانەی پێهەبوو.

کەندال سوروچ هەموو کاتێک بۆ خوڵقاندن و کارکردن هەوڵیدەدا. لەگەڵ ئەوەی گەنج بوو و پێشتر لە دۆخێکی قوڕس دا نەژیابوو، لە ماوەیەکی کەمدا فێری ژیانی گەریلا بوو. باش تێگەیشت بە کار و ڕەنجێکی زۆر هەموو شتێک لەناو گەریلادا دەخوڵقێنرێت. ژیانی خەباتی بۆ خۆی کرد بە بناغە. بێوەستان بە پراکتیکی کاری دەکرد.

کەندال سوروچ ڕەخنەکردن و خۆڕەخنەکردنی وەک (خۆپاککردن لە ژەهر) پێناسە دەکرد. لەو پرسەدا زۆر هەستیار بوو. هەموو کاتێک دەیوت، 'هەرچەند کار بکەین بەرامبەر حەقیقەتی شەهیدەکان و پارتی کەمە. پێویستە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداری لە خەبات بکەین و شایەنی ئەم خەباتە بین."

کەندال سوروچ بێ وەستان و بێگۆمان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی کرد. وەک چۆن ژیا، سوور بوو لەسەر فیداکاری. لە کاتی هێرشی دوژمندا بە شێوەیەکی بەهێز شەڕی کرد و خاوەن ڕۆلێکی گەورە بوو. لە ئۆپەراسیۆندا کە "پەنچەی" پێدەوترێت. هێزی گەریلای لە چالاکیەکەدا پیشاندا. تا ٢٥ی ئابی ٢٠١٩ کە شەهید بوو، ئێمەی فێرکرد کە چۆن مڕۆڤ بەرخۆدان دەکات.

ف.ق