ڕەژاک لە دژی گۆشەگیری مانگرتنی ڕاگەیاند

ڕێکخراەی ژنانی ئازادی کوردستان لەدژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان،چالاکی مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕەژاک، لە ناوەندی خۆیان لە شاری سلێمانی، بەدروشمی 'سیستمی ئیمرالی تێکدەشکێنین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەژین'، مانگرتن لە خواردنیان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیاند.

مانگرتنەکە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەژاک و ژنانی دیکە، بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە.

لەسەرچالاکییەکە، لەلایەن بانوو هەڵەبجەیی، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ڕەژاک بیاننامەیەک خوێندرایەوە، ئاماژە بەوەکراوە: لە ٥ی نیسانی ۲۰۱٥ەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان گۆشەگیرکراوە و هیچ ئاگادارییەک لەسەر بارودۆخی لەبەردەستدا نییە و ڕێگا نادرێت سەردانی بکرێت.

لەبەردەوامی بەیاننامەکەداهاتووە: ئەو قەیرانانەی کە ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و تادێت قوڵتر دەبێتەوە، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوگۆشەگیرییەی کە لەسەرڕێبەرئاپۆ ئەنجام دەدرێت، چونکە سەرچاوە و کلیلی چارەسەریی دۆزی کورد و دیموکراتیزەکردنی سیستم و ناوچەکە، بەندە بە ئازادیی و دۆخی ڕێبەرئاپۆوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، ڕەژاک تیشکی خستووەتە سەر بەرخۆدانی لەیلا گویڤەن، کە ماوەی ۳٤ ڕۆژە لەبەندیخانەی ئامەد لە دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عبوڵائۆجالان مانی لە خواردن گرتووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، ڕەژاک داوا لە تەواوی ژنان و ئازادیخوازان لە باشووری کوردستان دەکات، کە "لەبەرامبەر گۆشەگیریی سەرڕێبەرئاپۆ بێدەنگ نەبن و بێنە ڕێیزی بەرخۆدانی لەیلاکانەوە، بەتایبەت کە لە ئێستادا ڕەوشێکی نائارام و قەیراناویی لە هەرێمەکەمان بەردەوامە، کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هێرش و داگیرکارییەکانی دە،ڵەتی تورکیا وزلهێزەکان.

مانگرتن له‌ خواردن بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌رعه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بە مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی جولەمێرگ و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك-كه‌جه‌ده‌، دەستیپێکرد لە ڕۆژی ٧/تشرینی دووەم و چالاکییەکەی بێ ناوبڕ بەردەوامە.

ڤیدیۆکە لە ڕۆژ نیوز وەرگیراوە

ک-ش