ژنان له گیسن خاوه‌نداره‌تییان له مانگرتوان كرد
له شاری گیسنی ئه‌ڵمانیا بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، چالاكییه‌ك له لایه‌ن ژنانی كورد ساز كرا.
له شاری گیسنی ئه‌ڵمانیا بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، چالاكییه‌ك له لایه‌ن ژنانی كورد ساز كرا.
به ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی ژنانی به‌رچه‌م له ناوچه‌ی كوگهلبرونن-ی شاری گیسن چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانی كردن له به‌رخۆدانی مانگرتوان به‌ڕێوه‌چوو.
كوردستانییان له چالاكییه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی زیندان»، «بژی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن» و «تێرۆریست توركیا»یان گوته‌وه. چالاكییه‌كه له‌پێناو سه‌رنج ڕاكێشانه سه‌ر مانگرتنی ٧ هه‌زار زیندانی بوو كه دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له توركیا و باكووری كوردستان مانیان گرتووه..
s.m