ژنان لە بێرن گۆشەگیرییان ئیدانەکرد

گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری بێرنى سویسرا لەلایەن ژنانەوە بە ئەنجامدانى چالاکییەک ئیدانەکرا.

لە شاری بێرنى سویسرا لەلایەن چالاکوانانى ئەنجوومەنى ژنانى ئارین میرکانەوە گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

 

ژنان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنی بێرن کۆبونەوە و لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە سرود و گۆرانیى کوردیان بڵاوکردەوە.

چالاکییەکە سەرنجێکى زۆری هاووڵاتییانى بۆ لاى خۆی راکێشا و چالاکوانان چەندین دروشمیان بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆجالان وتەوە.

ر.م