ژنان لە سوید لەدژی توندوتیژی ڕژانە سەرشەقام

ژنان لەشاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وەڵاتی سوید بەبۆنەی ٢٥ی نوڤەمبرڕۆژی بەرنگاربونەوە لەدژی توندوتیژی لەهەمبەرژنان، ڕژانەسەرشەقامەکان ودروشمی ژن ژیان ئازادی-یان وتەوە.

چالاکییەکە دوێنێ ئێوارە لە مەیدانی مەدبوراگاڕپلاتسەن بەڕێوەچوو. ئاژین ئەحمەد ئەندامی مەجلیسی ژنانی کوردی ئامارا لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وەبیری هێنایەوە، کە لە زۆربەی وەلاتان ژنان بۆئەم مەبەستە ڕژاونەتە سەرشەقامەکان. ئەحمەد وتی، " نە تەنها توندوتیژی، بەڵکۆ ئێمە سیستەمی باوک سالاریش ئیدانەدەکەین کە سەرچاوەی توندوتیژیە. بۆ خۆبەڕێکخستن کردن و پاراستن و بۆخوڵقاندنی شێوازێکی نوێی ژیان ئێمە بەردەوام تێکۆشان دەکەین."

ئەحمەد داوای لەهەموو ژنانی سوید کرد کە لەدژی سیستەمی باوک سالاری تێکۆشان بکەن و لەکۆتاییدا ئاماژەی بە گرینگی هاوکاری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوادا و وتی، " شۆڕشی ژنان لەکوردستان نەتەنها بۆژنانی کورد، بەڵکو بۆهەمووژنانی چەوساوە بووەتە هیوا. دەبێت ئێمە خاوەنداریەتی لەوشۆڕشە بکەین."

لەسەرناوی فمینیستە سوسیالیستەکان کاتژا سڤەنسۆن قسەی کرد و وتی،" لە سوید توندوتیژی جەستەیی لەهەمبەرژنان زۆرە. ئەو شتەی کە دەبێت ئێمە ئەنجامی بدەین، خۆبەڕێکخستن و تێکۆشانە. وەک چۆن هەفتە پێشووبەسەدان هەزارژن ڕژانە سەرقامەکان ، دەبێت ئێمەش بەوڕەنگە خۆپیشاندان ئەنجام بدەین."

لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەژە وکەژارو وێنەی سێ ژنە تێکۆشەری کورد سەکینەجانسز، فیدان دۆغان ولەیلا شایلەمزکە لەپاریس تیرۆرکرابوون بەرزکرایەوە.

ک-ش