ژنانی ئێزدی گلەییان لە حکوومەته‌كه‌ی مێركڵ کرد
فیدراسیۆنی ئەنجومەنه‌كانی ژنانی ئێزدی لە ئەڵمانیا گلەیی لە حکوومەتی فیدڕاڵی ئا‌ڵمانیا کرد به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئەو چەتانەی داعش کە خەڵکی ئەڵمانیان و لە دەستی یەپەگەدان.
فیدراسیۆنی ئەنجومەنه‌كانی ژنانی ئێزدی لە ئەڵمانیا گلەیی لە حکوومەتی فیدڕاڵی ئا‌ڵمانیا کرد به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئەو چەتانەی داعش کە خەڵکی ئەڵمانیان و لە دەستی یەپەگەدان.
حکوومەتی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رۆك وه‌زیرانیه‌تی، سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌ته ده‌ستگیركراوانه‌ی داعش كه خه‌ڵكی ئەڵمانیان و لە دەستی هێزەکانی یەپەگە/قەسەدەدان، هیچ هه‌نگاوێك نانێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه و دادگه‌یی کردنیان. لە زیندان و کەمپه‌كانی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر له ٢٠٠ ئه‌ندامی داعشی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا هه‌ن به ژن و منداڵه‌كانیانه‌وه. تا ئێستا حكوومه‌تی به‌رلین به‌شێوه‌یه‌كی خه‌مسارد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات.
فیدراسیۆنی ئەنجومەنه‌كانی ژنانی ئێزدی ئەڵمانیا له به‌رانبه‌ر خه‌مساردی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له ئاست ئه‌و ئه‌ڵمانییانه‌ی لە ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان، سووریا و عێراق تاوانی دژبه مرۆڤایەتییان ئەنجام داوە، گله‌یی لە وەزیره‌كانی حکوومەته‌كه‌ی مێركڵ، به‌تایبه‌تی وەزیری داد كاته‌رینا بارلێی و وه‌زیری ناوخۆ هۆرست زێهۆفه‌ر كرد.
ژنانی ئێزدی ڕایانگەیاند، هەردوو وەزیر بۆ دادگه‌یی کردنی چەتەکانی داعش هه‌وڵ ناده‌ن، هه‌ربۆیه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری. لە گلەیینامه‌كه‌دا ئاماژه به بانگه‌وازه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكووری سووریا و ڕۆژاڤا كراوه بۆ دادگه‌یی کردنی چەتەکانی داعش. هه‌روه‌ها باس له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش دژبه ئێزدییه‌كان و به‌تایبه‌ت تاوانه‌كانی دژبه ژنانی ئێزدی كراوه.
ژنانی ئێزدی سه‌رنجیان خستووه‌ته‌سه‌ر مادده‌ی ٢٥٨ی دەستووری ئه‌ڵمانیا کە بە گوێره‌ی ئەو خاڵە دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ دادگه‌یی كردنی تۆمه‌تباران، تاوانە. بە گوێره‌ی ئەو مادده‌یه کە ژنان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری دروست ده‌كه‌ن پێویسته سزای ٥ ساڵ زیندانی کردن و سزای ماددییان بۆ ببڕێته‌وه.
گوتەبێژێکی وەزارەتی داد ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامی پرسیاری کەناڵەکانی «WDR» و « NDR» ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بداته‌وه و گوتی، له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك نادات.
«ئەو چەتانەی کە ئەڵمانیا بە دوایاندا دەگەڕێت لە دەستی یەپەگەدان»
بە گوێره‌ی مێدیاكانی ئا‌ڵمانیا، لە زیندانه‌كانی ڕۆژئاوای کوردستان لایەنی کەم ٧١ چەتەی داعش هەن کە ٢١ له‌و چه‌تانه له لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بڕیاڕی گرتنیان بۆ دەرکراوه. هه‌رچه‌نده کە سه‌لمێنراوه كه ئه‌و ٢١ چه‌ته‌یه‌ی داعش تاوانی جه‌نگیان کردووە، به‌ڵام ئەڵمانیا هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا.
حکوومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا هه‌میشه باس له‌وه ده‌كات كه ناتوانن ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌تانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه ده‌ستگیركراون. بەڵام لە مانگی ئاداردا ئاشکرا بوو کە كارمه‌ندانی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئەڵمانیا (BND) چوونەتە ئەو زیندان و کەمپانه‌ی ئه‌ندامانی داعش و كه‌سوكاره‌كانیانی لێن و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كامانه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیان.
s.m