ژنانی کۆچەر: هەمیشە لە دژی داگیرکەرانی کوردستانین و پشتگیریی خەڵکی برادۆست دەکەین
ژنانی كۆچهر ئیدانهی هێرشه داگیركارییهكانی دهوڵهتی تورك له باشووری كوردستان دهكهن. دهشڵێن پێویسته كوردان یهكگرن و له دژی داگیركاری بوهستنهوه.
ژنانی كۆچهر ئیدانهی هێرشه داگیركارییهكانی دهوڵهتی تورك له باشووری كوردستان دهكهن. دهشڵێن پێویسته كوردان یهكگرن و له دژی داگیركاری بوهستنهوه.
هاوکاری دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. گەلی باشووری کوردستانیش لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییەدا خاوەن هەڵوێستە. ژنانی کوێستانەکانی سەر سنووری باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتگیریی خۆیان بۆ خەڵکی خۆڕاگریی برادۆست دەردهبڕن و دەڵێن، «تەنها و تەنها بەیەکگرتوویی گەلەکەمان سەر دەکەوین، هەربۆیە پشتیوانی خەڵکی برادۆستین.»
دەوڵەتی تورکیای داگیركهر ماوەی زیاتر لە ٢٨ ساڵە سەروەریی خاکی هەرێمی باشووری کوردستانی بەزاندووە. ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەیەوێت شوێنپێی خۆی لە باشووری کوردستان قایم بکات. لەو ماوەیەدا دەوڵەتی تورکیای داگیركهر ٢٠ بنکەی هەواڵگری و سەربازی لە قووڵایی خاکی باشووری کوردستان دامەزراندووە. هاوکات لە ماوەی ئەو ٢٨ ساڵەدا حكوومهتی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمانی ههرێمی کوردستان بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بوون. دوای تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر داگیرکردنی ناوچەکانیان و بێدهنگیی دەسەڵاتدارانی هەرێم، گەلەکەمان ئێستا لە بادینان و برادۆست ڕادهپهڕن. بێ گومان هیچ کەس هێندەی خاڵکی دهۆک، بادینان و برادۆست هەست بە ئێش و ئازاری داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا ناکات، هەر بۆیە گەلی نیشتیمانپەروەر بە ڕاپەڕینی شیلادزێ و دروستكردنی هێزی خۆپاراستنی خۆیان هەڵوێستی وهڵاتپارێزیی خۆیان پیشانی دەوڵەتی تورکیای داگیركهر و هێزە کوردییە خۆفرۆشەکان دا. ئەم هەڵوێستەی خەڵکی برادۆست و شیلادزێ هیوای ئازادی و سەربەستی لەنێو کۆمەڵگهی باشووری کوردستاندا چاندووە.
بە هەڵکەوت چاومان بە کۆچەرهکانی شاری پێنجوێن کەوت و بینیمان کە ژنانی کوێستان پێشمەرگە و گەریلائاسا چەک هاوڕێی ژیانیانە. دوای هەوڵێكی زۆر، لەسەر داگیرکارییەکانی باشووری کوردستان بۆ ئاژانسی ههواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
شەمسە ئەحمەد ساڵح كه ژنێكی کۆچەرە و ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵه گەرمیان و کوێستان دەکات، له بهرانبهر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هاتە دەنگ و گوتی، «زۆرمان پێناخۆشە کە غهدرمان لێ دەکرێت و فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیركهر بۆردومانی قەندیل و ناوچەکانی دیکە دەکهن کە لە ئەنجامدا خەڵکی مەدەنی و و شۆڕشگێڕهكانمان شەهید دەبن.»
دایه شەمسە گوتیشی، «داگیرکەرانی کوردستان دەیانەوێت وڵاتەکەمان داگیر بکەن، غهدرمان لێ بکهن و بمان كوژن. دهیانهوێت بە جۆرێکی دیکە ئەنفالمان بکهن و ئاوارە و دەربەدەر بین.» ئاماژەی بۆ ئهوهش كرد، «سەرەڕای ئەوەی دوژمن غهدرمان لێ دەکات، لەنێو خۆشماندا هەندێک سەرکردە هەیە کە غهدرمان لێ دەکەن. نەک تەنها غهدر لە میللهت دەکەن بەڵکوو غهدر لە خۆشیان دەکەن. ئەگەر خۆمان غهدر لە خۆمان نەکەین کەس ناتوانێت غهدرمان لێ بکات.»
لە بەردەوامی قسەکانیدا، ناوبراو باسی شەهید دیار غەریب ئەندامی دهستهی سهرۆكایهتیی گشتیی کەجەکەی کرد و گوتی، «ئێمە زۆر ئاگاداری ڕووداوەکان نین، چونكه کۆچەرین و ژیانی خۆمان بەسەر دەبەین. هەرچەندە نەشم بینیوە و نایناسم، بەڵام تەزوو بە گیانمدا هات کاتێک بیستم کە کوڕە کوردێکی شۆڕشگێڕی وەک دیار غەریب شەهید بووە.»
ئهو ژنه كۆچهره لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، «پێویستە هەموومان یەکگرتوو بین بۆ ئەوەی هیچ کام لە داگیرکەرانی وڵاتەکەمان نەتوانن غهدرمان لێ بکەن. تەنها بە یەکگرتوویی دەتوانین وڵاتەکەمان ڕزگار بکەین.»
«ئێمە کوردین سەرکردەی دڵسۆزمان دەوێت»
نەرمین مەحموود ژنێكی دیکەی کۆچەرە کە سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا قسەی بۆ كردین. سهرهتا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد و گوتی، «پێمان ناخۆشە فڕۆکەکان بۆمبارانی ئەو ناوچانە دەکهن و خەڵکی بێ تاوان دەکوژن.» نەرمین بێدهنگیی حكوومهتی هەرێمی شهرمهزار کرد و گوتی، «حكوومهتی هەرێم مێشێک میوانی نییه. خۆی لە ماڵی خۆیدا دانیشتووە، بەڵام ئەوەی دەبێتە قوربانی ڕۆڵەی موسوڵمان و شۆڕشگێڕی ئەم وڵاتەیە.»
دەربارەی دروستکردنی هێزی خۆپاراستن نەرمین مهحموود گوتی، «ڕاستتر وایە خەڵک خۆی خۆی بپارێزێت، بەڵام پێمان خۆشە ئەگەر حكوومهت بمان پارێزێت. حكوومهت ئەگەر حكوومهت بێت دەبێت باوکی میللهت بێت. ئەگەر حكوومهتی هەرێم خۆی بە خاوەنی میللهت دەزانێت، دەبێت ڕێگه بەم داگیرکارییە نەدات. ئەگەر سەرۆک و حكوومهتهكهمان باش بێت کەس ترسی هیچی نییە.»
نەرمین سەرنجی ڕاکێشایە سەر كوشتنی خەڵکی سڤیل و گوتی، «زۆرمان پێناخۆشە خەڵکی مەدەنی دەکوژرێت. ژن و منداڵ دەکوژرێن و دەبنە قوربانی. ڕاستە ئێمە وەک جوگرافیا هەندێک دووری ئەو ناوچانەین، ئەگەرچی خەڵکی ئەو ناوچانه نەناسین، بەڵام کاتێک دەڵێن کەسێک شەهید بووە لە ناخی دڵمانەوە پێمان ناخۆش دەبێت.»
لە کۆتاییدا ئهو ژنه كۆچهره ڕووی قسەکانی كرده سەرکردەکان و گوتی، «لەوەتەی هەین زۆر سەرکردەمان بینیووە، ئەگەر بمێنین زۆری دیكهش دەبینین. هەر بۆیە پێتان دەڵێین یەگکرتوو بن با چی دیکە كۆمهڵكوژ نەکرێین، سەرگەردان نەبین. هەر بۆیە پێتان دەڵێین ئێمە کوردین سەرکردەی دڵسۆزمان دەوێت.»
«ئێمەی دژی خیانەتکار و خۆفرۆشانین»
خانم ساڵح ژنێکی دیکەی نێو ئەو خێڵەیە کە ڕۆژانە شوانکاری و کاروباری بنەماڵەکەی جێبهجێ دهكات. ئەوەی سەرنجڕاكێش بوو، ئەو کاتەی لەلای بووین، دایە خانم چەکەکەی لە خۆی دوور نەدەخستەوە. کاتێک پرسیارم لێ کرد تۆ هەمیشە بەو شێوەیە دهژیت، لە وەڵامدا گوتی، «ئێمە کوردین، خۆخۆرین، کەسانێک هەن کە کوردن، بەڵام مەخابن نۆکەرایەتی بۆ دوژمن دەکەن و پیاوی دوژمنن، لەبەرئەوە چەک هەڵگرتن پێویستییەکی ژیانییه.»
ئەو ژنە کۆچەره ڕەخنە لە حكوومهتی هەرێم و دهسهڵاتدارانی هەرێم دەگرێت و دەڵێت، «ئەوانە سەرۆک نین، باشە ئەگەر سەرۆک بن چۆن دەبێت پارێزگاری لە خەڵکی خۆیان نەکەن. ئەوان کاربەدەستی داگیرکەرانن و کوردیان داوەتە دەست ئێران و توركیا و عێراق.»
ئهو ژنە وهڵاتپارێزه لە بەشێکی قسەکانیدا گرنگیی یەکێتیی گەلی کوردی به پێویستییهكی سەرەکی داناو گوتی، «پێمان خۆشە هەموو لایەنەکان یەکگرن و دەستیان لهنێو دەستی یەکتردا بێت. دەبێت گەلی کورد خۆی یهكگرێت و هەقی کورد لە داگیرکەران وەرگرنەوە.»
لە کۆتاییدا خانم ساڵح هەستی خۆی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و گوتی، «پێمان ناخۆشە سەرۆک ئاپۆ لە زینداندایه و هیوا و باوەڕیمان ئەوەیە کە سەرۆک ئاپۆ ئازاد ببێت و بێتەوە ناومان و کوردایەتیی خۆی بکات.»
s.m