کاتی بەرخۆدانی دژی داگیرکەرانە

داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە هەموو بەشەکانی کۆمەلگا هەڵوێست لەدژی هێرشەکان نیشان دەدرێت.

دکتور پەرڤەز هۆدبۆی مامۆستای فیزیا لە زانکۆی قاعید ئەعزەمی ئیسلامئاباد لەبارەی گەلی کوردەوە وتی، "ئەمریکا گەلی کوردی بەرامبەر هێرشەکانی تورک و دڕندەکانی داعش بە تەنها هێشتەوە و ئەمەش خیانەتێکی گەورەیە. من لە سەر ناوی پاکستانی پێشکەوتوو پشتگیری خۆمان بۆ شەرڤانانی کورد کە بەرخۆدان دەکەن پیشان دەدەم.

نووسەر دوبراڤکا ئۆگرەزیج وتی، "وەک زۆرێک لە مڕۆڤەکانی جیهان، من بە ژنە بوێرەکانی ڕۆژئاوا سەرسامم. بە هزری فیمینیستی خۆم و لە ناخی دڵمەوە پشتگیریان دەکەم. پێویستە دڵمان بکەین بە یەک. تێکچوونی گەلی کورد، تێکچوونی هەموومانە."

لوجینا کاسمان سەرۆکی پێشووی پەنی نێودەوڵەتی و میگولی ژودیز هیل سەرۆکی پەنی نێودەوڵەتی بە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش هەڵویستیان بەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکانی سەر ڕۆژئاوا نیشاندا و ڕایانگەیاند، ئەوان پشتگیری لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکەن و هێرشی سەر تێکۆشان و ئازادی گەلی کورد بە واتای هێرش لەسەر مافی ئەوان دێت و داوا دەکەن ئۆپەراسیۆنەکان بەرامبەر باکوور سوریا ڕابگیرێت و پشتگیری لە دۆزی گەلی کوردە دەکەن.

پاری یەکگرتووی ئەفغانستان: ئێمە پشتگیری لە ڕۆژئاوا دەکەین

پارتی یەکگرتووی ئەفغانستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، باوکی داعش ئەردۆغان جارێکیتر هێرشی کردە سەر گەلانی ڕۆژئاوا. ئێمە دەزانین ئەمریکا خیانەتی لە کورد کرد و بەو هۆیەوە تورک هێرشی کرد.

ئێستا کات کاتی بەرخۆدانە و ئێمە ئیلهام لە گەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوا وەردەگرین. پێویستە ئێمە تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەین و پشتگیری لە یەکتری بکەی."

ف.ق