کاتی پیری بۆ سپاسکردن سەردانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە لاهای کرد

کاتی پیری سیاسەتمەدار و بەرپرسی پێشووی دۆسیەی تورکیا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دوای ئەوەی جارێکی دیکە بۆ پەرلەمانی یەکێتسی ئەوروپا هەلبژێردرایەوە، بۆ سوپاس و پێزانین سەردانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد (نەجەدەکە- NCDK)ی کرد لە شاری دێنهاخ-ی هۆڵەندا

کاتی پیری سیاسەتمەدار و بەرپرسی پێشووی دۆسیەی تورکیا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دوای ئەوەی جارێکی دیکە بۆ پەرلەمانی یەکێتسی ئەوروپا هەلبژێردرایەوە، بۆ سوپاس و پێزانین سەردانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد (نەجەدەکە- NCDK)ی کرد لە شاری دێنهاخ-ی هۆڵەندا.

کاتی پیری چوارەمین ناوی لیستی پارتی کرێکارانی هۆڵەندا بوو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا و کوردانی هۆڵەندا بڕیاریان دابوو پشتگیریی کاتی پیری بکەن.

دوای ئەوەی پیری هەلبژێردرایەوە سەردانی ناوەندنی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردی لە دێنهاخ (لاهای) کرد و سوپاسی پشتیوانیى کوردانی کرد.

کاتی پیری لە سەردانەکەیدا وتی: "من لەو پەیوەندییەی نێوانمان بەردەوام دەبم. دەمەوێت لە ئەرک و کاری  بەرپرسی دۆسیەی تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا، کە ماوەی ٥ ساڵی رابردوو لە ئەستۆی من بوو بەردەوام بم. لە کاتی هەڵبژاردن لە هەموو شەقامێک دەمبیست کە کورد پشتگیرییم دەکەن.

سەرسامی ئەو پشتگیرییە کوردان بووم، کە بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک لە منیان کرد. لە قۆناغی داهاتوودا زۆر باشتر و بەهێزتر لە کارەکەم بەردەوام دەبم".

 

ر.م